دابه‌شكردنی برێك پاره وه‌ك هاوكاری به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا ده‌ستی پێكردووه و نزیكه‌ی 450 خێزانی ئاواره له سنوری پارێزگای سلێمانی تا ئێستادا ئه‌و هاوكارییه‌كان پی دراوه، ئه‌مرۆش پارێزگاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك ئاواره‌ی كوردی شه‌به‌كی له قه‌زای چوارتا به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌مرۆ 18ی ئابی 2014، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازی كرد له بریكاری وه‌زاره‌تی كار‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له سلێمانی و لیژنه‌ی به ته‌نگه‌وه‌چوونی ئاواره‌كان له پارێزگای سلێمانی، گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان و به ته‌نگه‌وه‌چوونیان و پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند بۆیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندرا كاره‌كانی به‌ته‌نگه‌وه‌چوون و پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان بۆ ئاواره‌كان له پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك چووه‌ته پێشه‌وه و له رووه‌وه سوپاسی پارێزگار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا.
هه‌روه‌ك راگه‌یه‌ندرا له پارێزگای سلێمانی ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی بڕه پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هاوكاری ئاواره‌كان، كه بڕه‌كه‌ی 1 ملیون دیناره‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ته‌رخانكراوه و تا ئێستا له پارێزگای سلێمانی 450 خێزان ئه‌و بڕه پاره‌یان وه‌رگرتووه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا برێك خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت وێرای دابین كردنی به‌تانی و كه‌لوپه‌لی چێشتخانه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی كار‌و نیشته‌جێكردنی عیراق، رایگه‌یاند بودجه‌ی تایبه‌ت به ئاواره‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ته‌رخانكراوه‌و ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ ئاواره‌كان.
هه‌روه‌ك پێشنیاری كرد زه‌وی ته‌رخان بكرێت بۆ دروست كردنی چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ حاڵه‌تی ئاواره بوون به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان یان كاره‌ساتی سروشتی و رایگه‌یاند حكومه‌تی ناوه‌ند له‌و رووه‌وه بودجه‌ی پێویست دابین ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی ده‌ستخۆشی له بریكاری وه‌زاره‌تی كار‌و نیشته‌جی بوونی عیراق كردوو داوای كرد زیاتر كۆمه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن بۆ به‌هانه‌وه‌چوونی ئاواره‌كان له‌رووی دابینكردنی خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كان زۆرن و وه‌رزی خوێندنیش نزیك بووته‌وه.
پارێزگار پێشوازی كرد له پێشنیاری دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاوی ئاواره‌بوون و رایگه‌یاند "وه‌ك پارێزگای سلێمانی زه‌وی ته‌رخانكراو و دیزاینیان ئاماده‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته"
له‌لایه‌كی تر هه‌ر ئه‌مڕۆ پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی سلێمانی و قائیمقامی قه‌زای چوارتا و ژماره‌یه‌ك له له به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی سلێمانی، سه‌ردانی ئاواره‌كانی كرد له قه‌زای چوارتا.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا پارێزگار له بارودۆخی ئاواره‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانیانی پرسیه‌وه،
پارێزگار سوپاس و ده‌ستخۆشی له قه‌ئیمقام و لایه‌نه حكومییه‌كانی قه‌زای چوارتا و چین و توێژه‌كانی ئه‌و قه‌زاكرد بۆ به‌هانه‌وه‌چوونی ئاواره‌كان و دابینكردنی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان
تا ئێستا نزیكه‌ی 500 خێزانی ئاواره روویان له قه‌زای چوارتا كردووه و له ژماره‌یه‌ش 86 خێزانیان ماونه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان له كوردانی شه‌به‌كن و ئه‌وانی تر رووه‌و ناوچه‌كانی باشوری عیراق رۆیشتوون.
خێزانه ئاواره‌كانی قه‌زاكه به‌گه‌رمی سوپاسی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و دانیشتوانی قه‌زای چوارتایان كرد له به‌رامبه‌ر به‌هاناوه‌چوونیان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان و مامه‌ڵه‌ی كوردانه‌و مرۆییان له به‌رامبه‌ر ئاواره‌كاندا