بڕیاره مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، سایلۆی 40 هه‌زار ته‌نی سه‌یدسادق ته‌واو ببێت و به ته‌واوبوونی ئه‌و سایلۆیه‌ش كێشه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی سنوره‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ 18ی ئابی 2014، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان و كاره‌با و شاره‌وانی سلێمانی سه‌ردانی پرۆژه‌ی دروستكردنی سایلۆی سه‌یدسادق- شانه‌ده‌ری كرد.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا پارێزگار به‌شه جیا جیاكانی سایلۆكه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه
پارێزگار ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای جێ به‌جی كاری پرۆژه‌كه كرد‌و داوای كرد ئه‌وه‌نده‌ی له توانادایه كار بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی سایلۆكه.
هه‌روه‌ك سه‌باره‌ت به پێداویستیه ئیداری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پرۆژه‌كه‌ش پارێزگار لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد هاوكاری زیاتری لایه‌نی جی به‌جی كاری پرۆژه‌كه بكه‌ن.
پرۆژه‌ی سایلۆی سه‌دسادق- شانه‌ده‌ری، ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای سه‌یدسادق و پرۆژه‌كه له به‌رامبه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ زه‌وی سایلۆی ئێستای سلێمانی له‌سه‌ر بودجه‌ی كۆمپانیای هیوا ره‌وف دروست ده‌كرێت.
به‌وته‌ی ئه‌ندازیارانی سه‌رپه‌ره‌شتیاری پرۆژه‌كه له ئێستادا 60%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌و له مانگی 11ی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت.
دروستكردنی سایلۆكه له‌لایه‌ن تیمێكی ئه‌ڵمانییه‌وه و سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كرێت و سه‌رپه‌ره‌شتیاری گشتی پرۆژه‌كه‌ش پارێزگای سلێمانییه‌و به ته‌واوبوونیشی له توانایدایه 40 هه‌زار ته‌ن گه‌نم وه‌ربگرێت.