... به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و هاوكاری و پاڵپشتی ته‌كنیكی و هونه‌ری ئیداری پارێزگای سلێمانیش بۆ بونیاد نانی دامه‌زراوه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌بڕێت.
ده‌ق:
به‌ناوی خودای گه‌وره
دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی خۆشه‌ویست. . . . .
به‌ناوی خۆم و پارێزگای سلێمانییه‌وه خۆشحاڵی و پیرۆزبایتان پێ راده‌گه‌یه‌نم به بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه، كه خه‌ونێكی له مێژینه‌ی دانیشتوانه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه و هاووڵاتیانی كوردستان بوو،
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بووته ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی كورد له جیهاندا، یه‌كێك له ناوچه گرنگه‌كانی پارێزگای سلێمانی و یه‌كێك له مه‌ڵبه‌نده‌كانی شۆرش و رووناكبیری پارێزگاكه‌مان بووه، بۆیه هه‌قی زۆری به‌سه‌رمانه‌وه هه‌بووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی له تواناماندابووبێت خزمه‌ت و پرۆژه‌مان بۆ ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته ئه‌نجامداوه‌و جێگه‌ی خۆشحاڵیشه به هه‌موو لایه‌ك توانیمان ئه‌و شاره له شارێكی وێرانی له‌گه‌ڵ خاكدا ته‌ختكراو بگه‌یه‌نینه ئاستێك ئه‌مرۆ به‌ره‌و پارێزگا بوون هه‌نگاو بنێت.
داواكاریشین له نوێنه‌رانی كورد و دۆسته‌كانمان له په‌رله‌مانی عیراق به زووترین كات ئه‌و پرۆژه یاسایه بخه‌نه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و پرۆژه‌كه دوا قۆناغی خۆی ببڕێت.
وه‌ك پارێزگای سلێمانیش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاریی و پاڵپشتیه‌كی ته‌كنیكی و هونه‌ری و ئیدارین بۆ جی به‌جی كردنی ئه‌و یاسایه‌و بونیادنانی دامه‌زراوه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
هیواخوازین به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه بتوانێت پاداشتێك بێت بۆ ئه‌و قوربانییه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی ئه‌و خه‌ڵكی ئه‌و شاره داویانه له پێناو ئازادی ئه‌مرۆی كوردستاندا، و به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ببێته هۆی زیاتر ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی شاره‌كه و ناوچه‌كه.
دووباره پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌كه‌م و خۆم به‌به‌شدار ده‌زانم له خۆشیه‌كانیاندا به‌م بۆنه‌یه‌وه.
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح
پارێزگاری سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.