دیارده‌ی سواڵكردن به ته‌واوی له شاری سلێمانی قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و له‌مه‌ودوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رقاڵی سواڵكردنن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن،
ئه‌م بڕیاره نوێیه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/8، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له لێپسراوانی په‌یوه‌ندیداردا هات كه له دیوانی قائیمقامیه‌ت به‌ڕێوه‌چوو،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی رابردوویان بۆ رێگری كردن له دیارده‌ی سواڵكردن به‌ڵام تاكو ئێستا دیارده‌كه له شاری سلێمانی به‌دی ده‌كرێت و رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له سواڵكه‌ران له سه‌رشه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كاندا سه‌رقاڵی سواڵكردنن كه ژنان و منداڵان زۆرینه‌یان پێكده‌هێنێت،
ئاوات محه‌مه‌د راشیگه‌یاند سه‌رباری ئه‌وه‌ی سواڵكردن یه‌كێكه دیارده ناشارستانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بووه‌ته هۆی دروستبوونی چه‌ندین كێشه‌و گیروگرفت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد بۆ رێگری كردن له هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گیر و گرفتانه‌و هه‌روه‌ها بنه‌بڕكردنی دیارده‌كه له‌مه‌ودوا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رقاڵی سواڵكردنن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ووتیشی پاش ده‌ستگیركردنیان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌داری پاڵنه‌ریانبووه بۆ سواڵكردن له‌لایه‌ن چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه داڵده‌ده‌درێن و پێداویستیه‌كانی ژیانیان بۆ دابین ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سواڵكردنیان كردووه‌ته پیشه بۆ په‌یداكردنی پاره لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و رێگه‌یان پێنادێت كه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر سواڵكردن.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا له نزیكترین كاتدا لیژنه‌ی رێگری كردن له دیارده‌ی سواڵكردن كه سه‌ر به لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ست به‌كارده‌بن له ده‌ستگیر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سواڵده‌كه‌ن و له‌مه‌ودوا رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت له شاری سلێمانی سواڵ بكات.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی