یاداشت بؤ رای گشتی.

 

 

 

له‌ کوردستان، ته‌وای پێکهاته‌ وئاینه‌کان ،به‌تایبه‌ت چینی ژنان، رووبه‌روی مه‌ترسیەکی زۆر گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌.

چه‌ته‌ تیرۆریسته‌کانی داعش، ده‌یانه‌وێت دەست بەسەر ئه‌م خاکه‌ پیرۆز و دێرینەدا بگرن و بیگه‌رێنه‌وه‌ بۆ سەردەمی تاریکایی کۆنه‌په‌رستی.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ هێرش و په‌لاماره‌ دڕنده‌کانیان زیاتر ده‌که‌ن، ئێمە سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نوێنین بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ی که‌له‌به‌رخودانی بێوێنەدا ، به‌رامبه‌ر ئەو چه‌تانه‌ گیانیان بەختکرد.

له‌ دوای رۆژئاوا و له‌ مانگی حوزه‌یراندا کاتێک چەتەکانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر موسڵ دا گرت پیلانی داگیرکردنی شه‌نگال و مه‌خموریان داڕشت.

له‌ دوای هێرش و په‌لاماردانی خاکی پیرۆزی ئێزدیه‌کان، بةهةزاران که‌سيان له‌ شه‌نگال کوشتوه‌، به‌ سه‌دان که‌س له‌ تینوێتی و لە برسان گیانیان له‌ ده‌ستداوە، زیادتر له‌ ۲۰۰،۰۰۰ هه‌زار که‌س له‌ ترسی کۆمه‌لکوژی ڕوویان له‌ چیای شه‌نگال و رۆژئاوای کوردستان کردووة،درِندةيى ئةو طرووثة بة رِاددةيةكة دةستدريَذى دةكةنة سةركظ و ذنانى كورد و لة بازارةكانيان وةك كؤيلة بازرطانيان ثيَوة دةكريَت و دةيانفرؤشن .

پێویسته‌ هەموومان بزانین که‌ ئه‌وان شەڕی خۆیان له‌ژێر ناوی ئیسلام دا ده‌که‌ن، بەڵام لةحەقیقەت دا داعش هێزێکی دژ به‌ ئیسلامه‌.

ئه‌م خاکه‌ هه‌میشه‌ بیروباوەڕ و ئاینە جیاوازه‌کانی له‌ باوه‌ش گرتوه‌ و لە ئێستاشدا داعش بەنیازە کوردستان داگیر بکات و بیگەڕێنێتەوە سه‌رده‌می تاریکایی و کۆنه‌په‌رستی.

ئه‌وان دەیانەوێت ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌کان، چینه‌ جیاوازه‌کان، ئاین و باوه‌ڕیە جیاوازه‌کان لەناوبەرن و هه‌موویان بکه‌ن‌ یه‌ک ره‌نگ و یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک شێوه‌، واتە هه‌ولی له‌ناو بردنی ته‌واوی ره‌نگه‌کان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت ته‌نها ره‌نگی ره‌ش و تاریکی ئاڵاکه‌یان بمێنێته‌وه‌.

به‌ کۆمه‌ڵکوژی وهه‌رجۆره‌ هێرشێکی دڕندانه‌، به‌ هۆڤێتی و په‌لاماری دژ به‌ مرۆڤایه‌تی یان ، هه‌وڵی له‌ناو بردنی چینه‌ جیاوازه‌کان ده‌ده‌ن.

لێرە دا ئێمە وەك نوێنەرانی ئافرەتان و ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان،که‌ ئمیزاکانمان له‌ خواره‌وه‌ هاتووە ڕای دەگەیەنین كە:

یەكەم / ژنانی كوردستان وەك هەمیشە ئازایانە و بە ورەی پۆڵاینەوە , ئامادەین شان بە شانی ئەو هێزانەی پارێزگاری لە خاكی كوردستان دەکەن تێبکۆشێن و لەوپێناوەدا گیان فیدایی بكەین .سڵاو بۆ ئەو ژنانە دەنێرین کە بەرگری لە کوردستان دەکەن.

دووەم/ بە یەكگرتوویی ویەك گوتاری هەموو هەوڵ و چالاكییەكانمان بۆ خزمەتكردنی ئاوارەو لێ‌ قەوماوان و ناساندنی ئەو تاوانە بە ناوەندی نێودەوڵەتی چڕ بكەینەوە .

سێ‌یەم/ بانگەواز دەكەین بۆ گشت هێز و لایەنی نێو دەوڵەتی و مرۆڤ دۆست لەو كارەساتە دڕندە مرۆییەی كە ئەمرۆكە گەلی كوردستانی كردۆتە ئامانج , بێنە دەنگ و پاڵپشتییە مرۆییە كانی خۆیان خێرا تر و فراوانتر بكەن بۆ ئاوارە و قوربانیان و , ڕێگری بكەن لە ڕوودانی تاوانی جینۆساید و كارەساتی گەورەی مرۆیی كە خەریكە جارێكی تر هەڕەشە لە كوردستان دەكات .

چوارەم / ئێمەی ژنانی كوردستان تەبایی و یەكڕیزی ماڵی كورد لەو دۆخەی ئەمڕۆ كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەر شتێكی تر بە پێویست تر دەزانین و لەو پێناوەشدا لە خەباتی بەردەوام دا دەبین.هەر بۆ ئەو مەبەستە داواكارین كە هیچ هێز و لایەنێك ئەو دۆخە بۆ بەرژەوەندی تەسكی سیاسی بەكارنەهێنێت , چونكە چارەنووسی هەموو گەلی كوردستان لە ژێر هەڕەشە دایە .

لە كۆتایی دا سەركەوتن هەر بۆ گەلی كوردستانە .

18.08.2014

1-    رێکخراووی پەیوەندییەکانی ئافرەتانی کورد (REPAK)

2-    ئه‌نجومه‌نی ژنانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ( که‌نه‌که‌KNK ).

3-    ژنانی بزووتنەوەی گۆڕان (بەرلەمانتاری هەرێمي كوردستان.د.جوان ئيسماعيل عەزيز)

4-      یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

5-    ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان RJAK

6-    ئەنجومەنی ژنانی عەشتار لە کامپی پەنابەرانی مەخموور

7-    ڕێکخراوەێ ژنانی ئازرمیهر کوردستانRUKN

8-      يەكێتی ذژنانى دێموكراتى كوردستانى ئێران

9-    كۆمەلەىژنانى رۆژهەلات

10-                      ڕێکخراوەێ ئافرەتانى خەباتى كوردستان

11-                      ئاسۆی ژنی کورد

12-  ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان (یەکێتیا ستار) له‌ باشووری کوردستان .

13-                      ئه‌نجومه‌نی ژنانی پارتی ئاشتی و دیموکراتی ( به‌ده‌په‌ ) له‌ باشووری کوردستان .

14-                      کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان KMMK

15-  چنار سه‌عد عه‌بدوالله/ ئه‌ندام له‌ گروپی ئاشتی ژنانی پارته‌ سیاسیه‌كانی كوردستان

16-  مه‌یان خه‌یری به‌گ/ بوكی سه‌رۆك رۆحانی ئێزیدی/ میر ته‌حسین به‌گ

17-                      د.رابيعه‌ خانه‌قين چالاكوانی مافی مرۆف

18-  نەجیبە عومەر ئەحمەد: هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان PÇDK

19-  جه‌میله‌ سالح/ ڕێكخراوی مافی مرۆف نێونه‌ته‌وه‌یی UNAMI

20-  فيان دزێیی: ئەندامي يەكيتي پەرلەمانتاران

21-         کەژاڵ ھادی: جێگری سەرۆکی لیژنەی داکۆکی کردن لە مافەکانی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان

22-  بەڕێز عومەر: چالاکوانی کۆمەڵَگای مەدەنی

23-   كانياو بايز - ئه‌ندامى سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانى كوردستان – عيراق

24-  ناسكه‌ عجیل ئیسماعیل/ چالاكوانی ژنان و به‌رپرسی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ژینگه‌یی

25-   Dr.Viyan Silemani (Yekitiya Afretanî Kurdistan)

 

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە