بۆ به‌ڕێزان:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان
لیژنه‌ی شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت: به‌شه‌هید ناساندنی شه‌هیدانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان
وه‌ك ئاگادارن له دوای كاره‌ساته تراژیدییه‌كه‌ی شه‌نگال و به‌جێ هێشتنی مه‌خمور و ناوچه‌كانی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و دوو ناوچه‌یه، پێشمه‌رگه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان فریامان كه‌وتن و له‌م پێناوه‌دا ژماره‌یه‌كیان گیانی خۆیان به‌خت كرد، ئێمه داواكارین ئه‌وانه به‌شه‌هیدی سه‌نگه‌ر بناسن و هه‌موو ئیمتیازاتێكی شه‌هیدانه بدرێت به وارسه‌كانیان و مۆنمێنتی رێز لێنانیان بۆ دروست بكرێت و ساڵانه‌ش یادیان بكرێته‌وه له رۆژێك كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ری، هیوادارین رێگری یاسایی بۆ ئه‌و داواكارییه نه‌هێننه پێشه‌وه.
بۆ ئاگاداریشتان له به‌رواری 28ی نیسانی ئه‌مساڵ به كیتابی ژماره 380 و به واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌هیدان ( (حه‌مید حه‌سه‌ن مسته‌فا-حه‌مید سوری، عوسمان محه‌مه‌د سه‌عید-عوسمان قازی....) ) وێڕای پێشتر به شه‌هید ناسێنراون، پله‌شیان به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به موچه‌و ده‌رماڵه‌وه، هیوادارین هه‌مان هه‌نگاو بۆ ئه‌مانیش بگرنه به‌ر كه به‌هه‌مان شێوه هاووڵاتی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بوونه و راسته‌وخۆ له سه‌نگه‌ره‌كانی پارێزگاری له هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی گیانیان به‌خت كردووه.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
23-8-2014
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوی چاودێری جینۆساید و هاوپیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ئاشتی جیهان و ئایكانه.