سه‌رۆكی په‌رله‌مانتارانی كاری نێونه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانتاری نیوزله‌ندی رۆس رۆبرتسۆن له نامه‌یه‌كدا داوا له كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كات هاوكارییه مرۆڤییه‌كانیان بۆ عێراق زیاد بكه‌ن و ئه‌م كاره وه‌حشیانه‌ی داعش نابێت بێ سزا ده‌رباز بێت و تاوانباران ده‌بێت سزای خۆیان وه‌ربگرن، هاوكات داوا له عێراق ده‌كات به زوترین كات په‌یماننامه‌ی رۆما واژۆ بكات و ببێته ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه له عێراقدا دوباره نه‌بنه‌وه، هاوكات داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات به زوترین كات په‌یوه‌ندی به داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی فاتۆ بن سوداوه بكات بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌و په‌یوه‌ست بوونی عێراق به دادگاوه.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
07503714620
27-8-2014
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوی چاودێری جینۆساید و هاوپیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ئاشتی جیهان و ئایكانه.