زیاتر له 13 تۆن برنجی نه‌گونجاو و زیان به‌خش له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه،
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئوتومبێلێكی بارهه‌ڵگردا كه زیاتر له 13 تۆن برنجی له جۆری (سامانی) تێدابوو كه پاش پشكنین ده‌ركه‌وت برنجه‌كه گونجاونیه بۆ خوردن و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت،
له‌و باریه‌وه سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند خاوه‌نی برنجه‌كه كه بازرگانێكی عه‌ره‌به له ناوچه‌كانی خواروی عێراقه‌وه به‌شێوه‌ی نایاسی برنجه‌كه‌ی هێناوه‌ته ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانرا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و رێگه نه‌درێت له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا بفرۆشرێت،
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتیشی له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاردراوه هه‌موو بڕه برنجه‌كه له‌ناوببرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی بدرێت به به‌دادگا و رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی بكرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.