پارێزگار، كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌سه‌ركرده‌وه
به‌پێی دوای داتای فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی سلێمانی تا ئێستادا نزیكه‌ی 160 هه‌زار كه‌س وه‌ك ئاواره روویان له پارێزگای سلێمانی كردووه، ئه‌مرۆش پارێزگاری سلێمانی ئه‌و فه‌رمانگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران، له كاره‌كانی فه‌رمانگه‌كه‌و چۆنێتی رایكردنی مامه‌ڵه‌ی ئاواره‌كانی پرسیه‌وه
له‌و رووه‌وه پارێزگار وێرای ده‌ستخۆشی له فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه، رێنمای پێویستی پێدان بۆ باشتر به‌رێوه‌چوونی كاروباری فه‌رمانگه‌و كارئاسانی زیاتر بۆ ئاواره‌كان.
پارێزگار ده‌ئكیدی كرده‌وه كه ده‌بێت فه‌رمانگه‌كه به وردی ئاماری ئاواره‌كان وه‌بگرێت و رۆژانه ئاماره‌كان نوی بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به كۆمه‌ك و هاوكاری به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك بگاته ده‌ست ئاواره‌كان.
داواشی كرد، كارئاسانی ته‌واو بۆ ئه‌و كه‌س و گروپ و لایه‌نانه بكرێت كه كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئاواره‌كان دابین ده‌كه‌ن.
هه‌ر له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری به‌ڵێنی دا هاوكاری فه‌رمانگه بكات بۆ دابینكردنی ژماره‌یه‌ك ئامێری پێویست بۆ راپه‌راندنی ئیش و كاری فه‌رمانگه‌كه.
سه‌باره‌ت به خراپی بینای فه‌رمانگه‌كه‌ش پارێزگار رایگه‌یاند له داهاتوودا هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌ده‌ین و بینایه‌كی شیاوتر بۆ فه‌رمانگه‌كه دابین ده‌كه‌ین.
پارێزگاری سلێمانی كاری فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌رز نرخاند و وه‌ك كارێكی نیشتیمانپه‌روه‌رانه وه‌سفی كرد، به‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كه له‌رێگه‌ی خزمه‌تكردنی ئاواره‌كانه‌وه به تایبه‌ت ئاواره كورده‌كانی شه‌نگال و شه‌به‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانی گه‌وره راده‌په‌رێنن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.