... به‌ناوی پارێزگای سلێمانیه‌وه نیگه‌رانیی خۆم ده‌رده‌بڕم به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی له‌قه‌زای سه‌یدسادق روویاندا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم به‌بنه‌ماڵه‌ی كاكه بڕیار راده‌گه‌یه‌نم كه‌به‌داخه‌وه له‌و رووداوانه‌دا شه‌هید بوو، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ سه‌رجه‌م برینداره‌كان ده‌خوازم.
خه‌ڵكی سه‌یدسادق دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو داواكارییه‌كی ره‌وای دانیشتووانی ئه‌و قه‌زایه‌داین و ئاماده‌ین دوور له‌كاری توندوتیژی بۆ گوێگرتن و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ له‌دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌و كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌به‌یانییه‌وه واته (4/1/2014) لیژنه‌یه‌كی كارگێڕی و هونه‌ری (ئیداری و فنی) پێكده‌هێنین و له‌پارێزگاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌یاننێرین تا گوێ له‌خواستی هاووڵاتیانی سنووره‌كه بگرن، ئه‌وه‌ی به‌ئێمه چاره‌سه‌ربكرێت چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی له‌سه‌روو ئێمه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت به‌رزی ده‌كه‌ینه‌و بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌رچه‌نده پێشتریش له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی سه‌یدسادق كۆبووینه‌ته‌وه‌و دا‌و
اكارییه‌كانیشیان به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
چۆن له‌ڕابردوودا ته‌ئكیدمان كردووه‌ته‌وه له‌هێزه ئه‌منییه‌كان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران دووربكه‌ونه‌وه له‌ته‌قه‌كردن له‌م رووداوه‌ی سه‌یدسادقیش جارێكی دیكه جه‌ختمان كردووه‌ته‌و كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌و یاساییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوا له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌و مه‌ده‌نیانه داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو دووربكه‌ونه‌وه له‌كاری توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك و موڵكێكی میری، چونكه مافی گشتی هاووڵاتیانه
و رێز له‌هێزه ئه‌منییه‌كان بگرن، چونكه ئه‌وان له‌ئه‌ركدان بۆ هێمنی و ئارامی هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كانی سه‌یدسادقدا ده‌ستگیركراون به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر بووه‌و ئازادكردنیشیان ده‌بێت هه‌ر به‌پێی فه‌رمانی دادوه‌ری به‌ڕێز بێت.
سه‌باره‌ت به‌شه‌هیدكردنی كاكه بڕیار-یش كه له‌ڕووداوه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادقدا شه‌هید كرا چاوه‌ڕوانی لێكۆلێنه‌وه‌ی دادگاین تا ئه‌نجامده‌رانی ده‌ستنیشانبكرێت و رێوشوێنی یاسایی له‌گه‌ڵ بگیرێته‌به‌ر.
پارێزگای سلێمانی
3/1/2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.