له‌پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ مانگی 9، بڕی 21 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی و 3 كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت و نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكیش 4 هه‌زار دینار ده‌بێت،
په‌یوه‌ست به‌م لایه‌نه ئه‌مرۆ 1 شه‌مه 31/8 له دیوانی قائیمقامییه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی و سه‌ندیكای مۆلیده ئه‌هلییه‌كاندا كۆبویه‌وه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بای نیشتیمانی بریاردرا كه له 1/9 كار به خشته‌ی نوێ ی پێدانی كاره‌با بكرێت، و كه له دووكاتی جیاواز بڕی 3 كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده و 21 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی و بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت، نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی 4 هه‌زار دینار ده‌بێت، و مۆلیده ئه‌هلییه‌كان پێویسته له كاتی برینی كاره‌با له كاتژمێر 12 نیوه‌رۆ بۆ 12 شه‌و تا ئه‌و كاته‌ی كاره‌بای نیشتیمانی ده‌درێت كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند پێویسته ئه‌و خشته نوێیه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت و خاوه‌نی مۆلیده‌كان پابه‌ندبن به‌و كاتانه‌ی كه بۆیان ده‌سنیشان كراوه بۆ پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان رووبه‌رووی گرفتی نه‌بوونی كاره‌با نه‌بنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا كه شیوازی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
_ له 1/9 تا 15/9 بڕی 4 ئه‌مبێر كاره‌بای مۆلیده ده‌درێت به هاوڵاتیان
_ له 15/9/30/9 بڕی 2 ئه‌مبێر كاره‌بای مۆلیده ده‌درێت به هاوڵاتیان
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.