پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌ید سادق كۆبووه‌


{imageshow sl=13 sc=1 /}



 
پارێزگاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی سه‌یدسادق كۆبووه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی دانیشوانی قه‌زاكه‌وه‌ كرد. هاوكات پارێزگار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هێزه‌ ئه‌مینه‌كان له‌ قه‌زاكه‌ كۆبووه‌وه‌ ته‌ئكیدی له‌ مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی و یاسایی كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا.

به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 3ی كانوونی یه‌كه‌م سه‌ردانی قه‌زای سه‌یدسادقی كردو له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵانی سنوره‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

پارێزگار له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دووپاتی كرده‌وه‌" ده‌بێت به‌ شێوازێكی مه‌ده‌نی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خۆپشانده‌راندا بكرێت رایگه‌یاند: به‌هیچ جۆرێك ته‌قه‌كردن جێگه‌ی قبوڵ كردن نییه‌و هه‌ر كه‌سێك په‌نا بۆ ته‌قه‌كردن به‌رێت به‌ پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگری لێ ناكرێت"

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق داواكارییه‌كی 10 خاڵیان خسته‌به‌رده‌م پارێزگاری سلێمانی كه‌ گرنگترین خاڵه‌كانی:له‌به‌رچاوگرتنی مافی دیموكراتیانه‌ی خه‌ڵكی قه‌زاكه‌ بوو له‌كاتی بوونی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پارێزگاو دیاریكردنی رێژه‌یه‌كی بودجه‌ی زیاتر به‌ده‌ر له‌و بره‌ی به‌ پێی ژماره‌ی دانیشتوان بۆ قه‌زاكه‌ دیارده‌كرێت و به‌ دواداچوون بۆ پرۆژه‌كانی قه‌زاكه‌ بوو.

له‌ به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی پرۆژه‌كانی قه‌زاكه‌ بریاریدا لیژنه‌یه‌ك له‌ پارێزگای سلێمانی پێكبهێنێت بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی قه‌زاكه‌.

له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پارێزگار له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی كردوو بریاردرا لقی بانكی خانووبه‌ره‌ له‌ قه‌زاكه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌یه‌كێك بوو له‌ داواكاری خه‌ڵكی قه‌زاكه‌.

سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی بودجه‌ی قه‌زاكه‌ به‌ده‌ر له‌و بڕه‌ی به‌ پێی ژماره‌ی دانیشتوان ساڵانه‌ بۆ سه‌یدسادق خه‌رج ده‌كرێت و مه‌سه‌له‌ی له‌به‌رچاوگرتنی خواستی دانیشتوانی قه‌زاكه‌ له‌كاتی بوونی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پارێزگا، پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دواو بریاردا له‌ ده‌رفه‌تێكدا نوێنه‌رانی قه‌زاكه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كۆببنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن و گه‌یاندنی ئه‌و داواكاریانه‌یان.

 

<div class="gallery-info-title-RBgLstPw">saidsadiq3.JPG</div><div class="gallery-info-description-RBgLstPw"></div> 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە