... کۆبونەوەی پشتیوانی لە خۆپیشاندان‌و خواستەکانی خەڵکی سەیدسادق

سبەینێ شەممە رێکەوتی ٤-١-٢٠١٣ کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندان‌و خواستەکانی خەڵکی سەید سادق‌و دژی داسەپاندنی فەزای سەربازی بەسەر شارەکەداو رەشبگیری هاولاتیان و بۆ خواستی بەدادگایی گەیاندنی بڕیاردەران‌و تەقەکەران‌و بکوژانی خۆپیشاندەران، کۆبونەوەیەك لە لایەن کۆمیتەی سلێمانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە لە پارکی نالی سازدەکرێت. ماوەی دوو رۆژە خەڵکی سەیدسادق دژی نەبوونی خزمەتگوزاری‌و بێدەربەستیی دەسەلاتداران‌و پشتگوێ خستنی شارەکەیان‌، بۆ خواستی مانەوەی شارەکەیان لە چوارچێوەی پارێزگای سلێمانیداو هەروەها بۆ خواستی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی شارەوانی‌و قایمقام دەستیان داوەتەوە خۆپیشاندان‌، بەڵام دەسەڵاتدارانی شارەکە بە فیشەك وەڵامیان دانەوەو دەیان کەسیان بریندارکردو گەنجێکیشیان بەناوی (بڕیار حسین) ەوە کوشت‌و دەستیان داوەتە رەشبگیری لە دژی لاوان‌و هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکەو فەزای عەسکەرتاریان بەسەر شارەکەدا داسەپاندوە. کۆمیتەی سلێمانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ٣-١-٢٠١٤ 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە