بۆ گفتوگۆكردنی زیاتر له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی كه‌روویان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و كارائاسانی كردن بۆ ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كان هاوكاری پێشكه‌شی ئاواره‌كان بكه‌ن. ئه‌مرۆ 3 شه‌مه رێكه‌وتی 2/9 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی پێشوازیكرد له نوێنه‌رانی رێكخراوی ئه‌درا و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانی (ناحیه‌ی تانجه‌رۆ و كۆچ و كۆچبه‌رانی سلێمانی) كۆبۆوه.
پاش گفتوگۆكردن ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند: بۆ ده‌ربازبوون له‌م بارودۆخه پێویستیمان به هاوكاری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه تاوه‌كو پێداویستی ته‌واو بۆ ئاواره‌كان دابین بكه‌ین تا ئه‌وكاته‌ی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و خێزانانه‌ش ئه‌گه‌رێنه‌وه زێدی خۆیان.
ده‌رباره‌ی رێژه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌و خێزانانه‌ی له (موێل و ێلاح ا‌لدین و شه‌نگال) ه‌وه هاتوون عوسمان مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی سلێمانی رایگه‌یاند: تا ئێستا (39) هه‌زار خێزانی ئاواره كه ده‌كاته (160. 000) كه‌س له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان تۆمار كراون و له سنوری پارێزگای سلێمانی نیشته‌جێ كراون.
له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌و 81 خێزانه ئێزیدیه‌ی كه له خوێندنه‌یه‌كی ناحییه‌ی عه‌ربه‌ت نیشته‌جێكراون هوشیار مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری ناحییه‌ی تانجه‌رۆ رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكراوه و له ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت كه‌مپێكی كاتی‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌و و له كه‌مترین ماوه‌دا سه‌رجه‌میان ئه‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌مپه كاتییه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.