سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌كه و ئه‌ركی هێزه ئه‌منیه‌كانیشه كه پارێزگاریان لێ بكات، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژی و رێگه‌گرتن و دروستكردنی ئاسته‌نگی هاتوچۆ خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌ك ناكات و پێویسته خۆپیشانده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی گوزارشت له داواكارییه‌كانیان بكه‌ن،
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2/9، له دیوانی قائیمقامیه‌ت لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقام و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی كۆبوویه‌وه و تاوتوێی ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌كرا كه هاتووه‌ته ئاراوه و له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیش سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی رایگه‌یاند خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی مافێكی سروشتی هاوڵاتیانه به‌ڵام پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی به‌ڕێوه‌بچێت و گرژی و ئاڵۆزی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنێت و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیاندا دروست نه‌كرێت،
ئاوات محه‌مه‌د، لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی راسپارد له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بكه‌ن و پارێزگاریان لێبكه‌ن، هه‌روه‌ها داوای لێ‌كردن رێگری بكه‌ن له هه‌ر كارێك كه ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان تێكبدات، داواشی له‌هاوڵاتیان كرد خۆپیشاندان و خستنه‌ڕووی داواكارییه‌كانیان نه‌بێته هۆی دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی گرژی و ئاڵۆزی و به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی گوزارشت له داواكارییه‌كانیان بكه‌ن.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.