به پارێزگار كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه وسه‌رجه‌م كوردستان، شانازییه بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستان له پاڵ شاری هه‌ڵه‌بجه كوردستان پێك بهێنن، ئه‌م ده‌ستكه‌وته به هه‌ر بیانوییه‌كه‌وه بێت نابێت پاشه كشه‌ی لێبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی روداوه ناخوازراوه‌كانی شاری سه‌ید سادق دوباره نه‌بێته‌وه‌و خوێنی زیاتری رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان نه‌رژێت و روداوی نه‌خوازراو رونه‌دات، كه یه‌كێك له هۆكاری رودانی بڕیاری به پارێزگار كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه بوو، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه راپرسی له‌و شار‌و شارۆچكانه بكرێت كه بڕیار وایه بكه‌ونه سنووری جوگرافیای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه، هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك نه‌یان ویست به‌شێك بن له پێك هێنه‌ره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه با ویسته‌كانیان به‌جێ بهێنرێت، بۆ خۆی به‌شێك بوون له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئیمتیازات و شانازییه، هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ئه‌و ئیمتیازاته ره‌ته كاته‌وه ئه‌وه خواستی ئازادانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی.
له به‌رژه‌وه‌ندی شاری هه‌ڵه‌بجه‌شه هیچ قه‌زاو ناحیه‌و شوێنێك به نه‌خواستراوی خۆیان بلكێنرێت به پارێزگاكه‌یانه‌وه‌و ئیمتیازاته‌كانی پارێزگار بوونیان له گه‌ڵ دابه‌ش بكرێت، كه ئه‌و ئیمتیازاته به‌شێكه له قه‌ره‌بووی كیمیابارانه‌كه‌ی ساڵی 1988.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
Kw_genocide@yahoo. com
3-1-2014
https://www. facebook. com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نەو‌یستی سەربەخۆیە، پشتیوانی داواكاری بنەماڵەی قوربانیانە لە كوردستان، كار دەكات لەسەر پرسەكانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بنەبڕكردنی شوێنەواری جەنگ و چەسپاندنی ئاشتی لە كوردستان، ئەندامی رێكخراوی ئاشتی جیهانی و جینۆساید ۆچ و هەڵمەتی جیهانی بۆ قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی –ئایكان و هەردوو تۆڕی هاوپەیمانی جیهانی و كوردستانییە لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.