له ڕووداوێكی ناوازه‌دا له كۆمه‌ڵگه‌ی شاوێسی شاری هه‌ولێر، باوه‌ژنێك منداڵێكی كوشت و یه‌كێكی دیكه‌یشی زامدار كرد، پۆلیسی هه‌ولێریش تۆمه‌تباره‌كه‌ی قۆڵبه‌ست كردووه و به‌پێی یاسا سزا ده‌درێت.
ڕائید كاروان خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دوێنێ سه‌عات حه‌وت و نیوی سه‌رله‌به‌یانی پۆلیس له ڕووداوی مردنی گوماناویی منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵان به ناوی (محه‌مه‌د) له كۆمه‌ڵگه‌ی شاوێس ئاگادار كرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی: ئه‌و كاته‌ی كه خانه‌واده‌كه‌ی به‌نیاز بوون ته‌رمی منداڵه‌كه بنێژن، پۆلیسی شاوێس ڕێگه نادات و ته‌رمه‌كه بۆ پزیشكی دادی ده‌به‌ن، دوای پشكنینیش ده‌ركه‌وت كه شوێنه‌واری لێدان به جه‌سته‌یه‌وه دیاره و هه‌ر به‌و هۆیه‌یشه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
ڕائید كاروان هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه: باوه‌ژنه‌كه به ناوی (ن.ح.ح) كه بكوژی منداڵه‌كه‌یه و هه‌روه‌ها منداڵێكی دیكه‌یشی زامدار كردووه، دوای ده‌ستگیركردنی، دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه به جام له سه‌ری كوڕه چوار ساڵانه‌كه‌ی داوه و هه‌روه‌ها منداڵه‌كه‌ی دیكه‌یشی ئه‌شكه‌نجه داوه، بۆیه به‌پێی یاسای سزادان قۆڵبه‌ست كراوه و مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
بۆ بینینی گرته‌ی ڤیدیۆیی دانپێدانانی تۆمه‌تباره‌كه، سه‌ردانی ئه‌و په‌یجه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
https://www.facebook.com/karwan.khoshnaw.77?fref=ts
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.