وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا، به‌به‌خشینی (پێنچ) نمره به‌كه‌س وكاری شه‌هیدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندنی ماسته‌ریان بۆ بڕخسێت، له‌و باره‌یه‌وه فوئاد عه‌لی سمایل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باَلاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تێك بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان (باوك، دایك، هاوسه‌ر، كچ، كوڕ، خوشك، برا) بۆ پێشكه‌شكردنیان بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ری ناوخۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به:
أ.به‌خشینی (5) پێنج نمره له كۆنمره‌ی ده‌رچوونی به‌كالۆریۆس به كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان (باوك، دایك، هاوسه‌ر، كچ، كوڕ، برا، خوشك ) بۆ پێشكه‌شكردنی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ری ناوخۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015).واته ئه‌وانه‌ی كه كۆنمره‌یان له (60) یان زیاتره ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی كه به‌ڵگه‌ی فه‌رمی په‌سندكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن كه كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانن.
ب.مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن بۆ ئه‌و خوازیارانه بۆ خوێندنی ماسته‌ر هه‌مان مه‌رجه گشتییه‌كانه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتن له خوێندنی باڵا، جگه له مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی، كه ئه‌گه‌ر خوازیاره‌كه له خوێندنه‌كه وه‌رگیرا، ده‌بێت له ساڵی یه‌كه‌می خوێندنی ئه‌كادیمی دا ئه‌و مه‌رجه ده‌سته‌به‌ر بكات.
--
Best Regards:
Hemin amen shwani
Work in the Directorate of Media
Ministry of Higher Education and Scientific Research
Mob:0750-454-6883
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.