وه‌زیری خوێندنی باڵا سوپاسیان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له ڕێكه‌وتی (16/7/2014) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی له نوسراوێكدا به ژماره (5/13887) داواى له زانكۆ تایبه‌تیه‌كان كرد له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هاتوه، ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن به‌پێی توانای زانكۆكانیان به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ خوێندكاران/ قوتابیانی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن، ژماره‌یه‌ك له زانكۆكان به‌ده‌م ئه‌و داواكارییه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه هاتن و، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیلوبنانی فه‌ره‌نسی/ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوهكانكرد.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیلوبنانی فه‌ره‌نسی/ هه‌ولێر له نوسراوێكدا كه بۆ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی-یانڕهوانه كردوه، بڕیاریانداوه به‌ته‌رخانكردنی (26) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ (52) كورسی دیكه به‌داشكاندنی (50%) نرخی خوێندن بۆ ده‌رچوانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كه دانیشتوی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌و بهدهنگهو هاتنه‌ی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی/ هه‌ولێر(د. یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی له نوسراوێكدا به‌ژماره (1096) سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ دهۆك كردوه له پای ته‌رخانكردنی ئه‌و ژماره كورسیه‌ی خوێندن بۆ خوێندكاران/قوتابیانی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ك هیواشی خواستوه كه نمونه‌ی ئه‌و جۆره چالاكیانه زیاتر بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردن به بواری زانست و پێگه‌یاندن له‌و ناوچانه.
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.