فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد خاتوو "پووران دره‌خشه‌نده" له زانكۆی بێركلی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.
فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن" به ئاماده‌بوونی خانمه سینه‌ماكاری كورد "پووران دره‌خشه‌نده" كاتژمێر 7ی ئێوارێی ڕۆژی پێنجشه‌مه 18ی ئه‌یلوول / سه‌پته‌مبه‌ری 2014 له به‌شی "ئافره‌تان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له هۆڵی ستێفان له دێپاڕتمانی خوێندنه‌وه‌كانی ئافره‌تان له زانكۆی بێركلی له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما و پاشان كۆڕی ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنیی ئه‌م فیلمه به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی له هۆڵی كۆنفڕانسی سوڵتان له ناوه‌ندیی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌م زانكۆیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌م فیلمسازه كرماشانییه وڵامی پرسیاره‌كانی قوتابیانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانی جیهان و بینه‌رانی ئاماده‌بوو ده‌داته‌وه.
ئه‌م فیلمه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا به ئاماده‌بوونی خاتوو "پووران دره‌خشه‌نده" له چه‌ندین زانكۆی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ناوه‌نده كه‌لتوورییه‌كان نمایشكراوه، له‌وانه: زانكۆی ته‌كنیكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌نكه‌را له توركیا، زانكۆی ی‌و. سی. ال. ای له ئه‌مه‌ریكا، زانكۆی زانستی پزیشكی تاران، زانكۆی شیراز، كۆلێژی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی تاران، زانكۆی زانستی پزیشكی ته‌ورێز، كۆلێژی ده‌روونناسی زانكۆی تاران، زانكۆی زانستی پزیشكی كوردستان، زانكۆی بابولسه‌ر و زانكۆی ئازادی كه‌ره‌ج.
فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن" تا ئێستا له فیستیڤاڵی جۆراوجۆر له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها له سینه‌ماكانی وڵاتانی كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا نمایشكراوه و چه‌ندین خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: خه‌ڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین فیلمی 31ـه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی فه‌جر له ئێران له ڕوانینی بینه‌رانه‌وه، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ "پووران دره‌خشه‌نده"، له‌وحه‌ی فه‌خری باشترین فیلمی به‌شی پێشبڕكێی فیلمه بڵنده چیرۆكییه‌كان و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت بۆ "ته‌ناز ته‌باته‌بایی" له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان له ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاتی تایبه‌تی باشترین فیلم له ڕوانینی بینه‌رانه‌وه له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئارواین له ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كۆلكه زێڕینه له به‌ریتانیا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی سینه‌مایی له چواره‌مین فیستیڤاڵی فیلمه ئێرانییه‌كانی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو بۆ "بابه‌ك حه‌میدییان" له جه‌ژنی ئه‌نجومه‌نی ڕه‌خنه‌گران و نووسه‌رانی سینه‌مای ئێران له ساڵی 2013 و ته‌ندیسی حافز و له‌وحه‌ی فه‌خری باشترین سیناریۆ بۆ "پووران دره‌خشه‌نده" و هه‌روه‌ها و ته‌ندیسی حافز و له‌وحه‌ی فه‌خری باشترین ئه‌كته‌ری پیاو بۆ "بابه‌ك حه‌میدییان" له 14ـه‌مین جه‌ژنی حافز له ئێران.
"بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی تایبه‌ت به فیلمه ئێرانییه‌كان
له میانه‌ی 17ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئێلهام له شاری پێرت له ناوه‌ندیی ویلایه‌تیی
ڕۆژئاوای ئوستوڕاڵیا نمایشكرا. ئه‌م فیستیڤاڵه له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی و هه‌روه‌ها به‌شی تایبه‌ت به سینه‌مای ئێران له ڕۆژانی 3 تا 13ی ته‌مموز / یۆنیۆی 2014 له شاری پێرت له وڵاتی ئوستوڕاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنیی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ كچه‌كان ناقیژێنن".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.