پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر خەڵکی کوبانی مەحکومە!

تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی( داعش)، وەکو گروپێکی دڕندەی ئیسلامی سیاسی کە لەچوارچێوەی ستراتیژی ئەمریکاو رۆژاوا لە سوریاداو بە کۆمەك‌و هاوکاری دەوڵەتانی تورکیاو سعودیەو قەتەر، بوونەتە هێزێکی چەکداری مەترسیدارو بەردراونەتە گیانی خەڵکی عێراق‌و سوریا، لە ئەنجامدانی هیچ تاوان‌و کۆمەڵکوژیەك دژی خەڵکی مەدەنی لەناوچەکەدا سڵ ناکەنەوە. ‌

تیرۆریستانی داعش دوای پەلاماردانی خەڵکی عێراق‌و کوردستان‌و ئەنجامدانی تاوانی کۆمەلكوژی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی یەزیدی و مەسیحی‌، جارێکی دیکە قورسایی پەلامارەکانیان ئاراستەی خەڵکی سوریا کردۆتەوەو بەهێزێکی گەورەوە گەمارۆی خەڵکی ناوچەی کوبانیان داوە، کەلەژێر دەسەلاتی هێزەکانی لایەنگری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)دایە.
ئەم هێرشەی داعش بۆسەر ناوچەی کوبانی لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و ناتۆو جەند وولاتێکی عەرەبی، هاوپەیمانیەکانیان لە دژی داعش راگەیاندووە( کەلە راستیدا ئامانجی ئەم هاوپەیمانیە خودی داعش نیە) بەڵام تورکیا کە هاوکات ئەندامی ناتۆیە، بە ئاشکرا خۆی لە دژایەتیکردنی داعش دوورەپەرێزگرتوە. ئەم هەڵویستەی تورکیا روداوێکی سەیر نیە، چونکە تورکیا زۆرترین سوود لە بوونی داعش وەردەگرێت بەرامبەر بە نفوزی پەکەکە لە سوریادا، کە ئێستا ناوچەیەکی گەورە لەژێر دەستی هێزەکانی لایەنگری ئەو حیزبەدایە.
پەلاماری داعش بۆسەر کوبانی راستەوخۆ لەبەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیادایەو ئامانجەکەی وەشاندنی گوزرێکی کوشندەیە لە دەسەڵاتی لایەنگران‌‌و نفوزی پەکەکە. بەڵام ئەم پەلامارەی تیرۆریستان، تەنها گورزێك نیە لە هێزەکانی لایەنگری پەکەکە، بەڵکو بەپێی خاسیەتی دڕندانەو بەربەریانەی داعش ئەگەری کەوتنەوەی کارەساتی مرۆیی لەئارادیەو ژیانی هەزاران کەس لەبەردەم جەقۆی ئەم دڕندە ئینساکوژانەدا ن، ئەگەر ئەم هێرشە تێك نەشکێنرێت. بۆیە تێکشاندنی ئەو هێرشەی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) لەبەرژەوەندی خەڵكی کوبانی‌و پاراستنی ژیان‌و کەرامەتیاندایەو پێشگرتنە بە دوبارەبوونەوەی کارەساتی شەنگاڵ.
پێویستە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان‌و ناوچەکە پشتیوانی لە خەبات‌و بەرەنگاری خەڵکی کوبانی بکەن لەبەرامبەر هێرشی ئینسانکوژەکانی داعشدا. پێویستە ئەو دەوڵەتانەی هاوکاری داعش دەکەن ریسوا بکرێن. داخستنی سنور لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەرووی خەڵکی کوبانی رێگاخۆشکردنە بۆ تیرۆریستانی داعش بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و دەبێ ریسواو سەرکۆنەبکرێ. پێویستە ناوچەکە لە خەتەری تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) پاكبکرێتەوە.


حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٩/٩/٢٠١٤

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە