21ی سه‌پته‌مبه‌ر ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و 26ی سه‌پته‌مبه‌ر 100 رۆژ به‌سه‌ر پێك هێنانی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، له‌و ماوه‌یه‌دا نه په‌رله‌مانتاران كه له سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن زۆربه‌ی كاندیده ده‌رچووه‌كان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاته‌كانیان به خه‌ڵكیان دابوو جێ به جێیان كرد، به‌ڵكه دیسانه‌وه زۆربه‌یان كه‌سوكارو نزیكانی خۆیان كرده‌وه به حیمایه‌ی خۆیان و خانووه تایبه‌تییه‌كانیان وه‌رگرته‌وه، پرۆژه یاساكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتاران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران به تایبه‌ت لاوانیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی په‌رله‌مانتاران كه زیاتر له یه‌ك به چله له گه‌ڵ كه‌مترین موچه باسی لێوه ناكه‌ن، به ته‌وافقێكی گشتی پرۆژه یاساكانیان كه بڕیار وابوو كاری له‌سه‌ر بكه‌ن پێچایانه‌وه‌و له سه‌ر مێزه‌كانیان تۆزی لێنیشتووه، له به‌رامبه‌ردا گفتوگۆی چڕ و هه‌ندێك جار روخێنه‌ر له چین و توێژی دیكه ده‌گرن له‌سه‌ر خانه‌نشین بوونیان كه هه‌ندێكیان به یاسایی و مافی خۆیانه، ده‌رزی له چاو خه‌ڵكدا ده‌بینن و شوژنی چاوی خۆیان ده‌شارنه‌وه.
كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش 26 ی ئه‌م مانگه 100 رۆژی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت، بڕیار بوو كابینه‌ی دادپه‌روه‌ری و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان بێت، وێڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان هیچ جیاوازییه‌ك به دی ناكرێت له نێوان ئه‌م كابینه‌یه‌و ئه‌وانی پێشوتر، ئه‌میش وه‌ك كابینه‌كانی پێشوو كابینه‌ی نادادپه‌روه‌ری و قۆرغ كردن و به حیزبی كردنه، دامه‌زراندن له سه‌ر بنچینه‌ی ته‌سكیه‌ی حیزبی به‌ربڵاو تر بووه‌و پارته به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كانی پێشوو پشكی خۆیان له چۆره‌كه‌كه پێ دراوه‌و ده‌میان داخراوه‌و ئاشبه‌تاڵیان ئه‌ندامانی خۆیان له شه‌قامدا كردووه‌و به‌ره‌و روی نه‌یاران ده‌بنه‌وه، ئه‌وانیش درێژه‌یان به میتۆدی كاركردنی كابینه‌كانی پێشوو دا، له دامه‌زراندنی سه‌ركرده‌و كادیره باڵاكانیان به پله‌ی باڵا و موچه‌ی به‌رز كه له كۆتادا هه‌ر گه‌ل باجه‌كه‌ی ده‌دات.
پێویسته هاووڵاتیانی كوردستان روی ره‌خنه‌كانیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران و حكومه‌ت بكه‌نه‌وه، كه ئاماده‌ن گفتوگۆ له سه‌ر هه‌موو شتێك بكه‌ن جگه له موچه‌و ئیمتیازاته‌كانی خۆیان نه‌بێت.
له‌م ساڵه‌دا ده‌ركه‌وت په‌رله‌مانتاران ئاماده نین گفتوگۆ له‌سه‌ر ئیمتیازاته‌كانی خۆیان بكه‌ن و ئه‌و به‌ڵێن و وه‌عدانه‌ی له‌و بواره‌دا دابویان له درۆی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن زیاتر هیچی دیكه نه‌بوو، كابینه‌ی هه‌شتیش له 100 رۆژی رابردوودا ده‌ركه‌وت وه‌ك كابینه‌كانی پێشوو كابینه‌ی هه‌ژاركردنی زیاتری هه‌ژاران و به حیزبی كردنی به‌ربڵاوتری ده‌زگاكانی حكومه‌ت بووه‌و له‌م وڵاته‌دا جێگایه‌ك بۆ كه‌سانی ناحیزبی نه‌ماوه.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری موچه له هه‌رێمی كوردستان
22-9-2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.