راگه‌یه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی، هه‌ولێر 22-09-2014 له‌باره‌ی داواكردن بۆ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ تۆماری بێسه‌روشوێن و شه‌هیده‌كانی شنگال، وه‌ك ده‌ستپێكی هه‌واڵه‌كردنی دۆسیه‌ی شنگال بۆ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.
وه‌فاداری بۆ شنگال، هه‌ڵمه‌تێكی عێراقییه بۆ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵكی شنگال وه‌ك ده‌ستپێكێك بۆ ناساندنی وه‌ك تاوانی كۆمه‌ڵكوژی.
ئازاری ئاواره‌كانی شنگال له تاوانی ده‌ركردن كه رووبه‌رووی بوونه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان و ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش) درێژه‌ی هه‌یه و، له‌گه‌ڵیشیدا دۆخی لێكترازان و بزربوون ولێكدابڕانی خێزانه ئێزیدییه‌كان به‌رده‌وامه. تاوه‌كو ئێستاش سیسته‌مێكی یه‌كگرتوو نیه بۆ تۆماركردنی بزربووان و شه‌هید و گیراووده‌ستبه‌سه‌رورفێنراوه‌كان. ئه‌وه‌ش تووشی دڵه‌راوكێی كردووین كه بۆی هه‌یه ببێته هۆی بزربوونی شوێنه‌واره‌كانی تاوانه‌كه و به‌رده‌وام بوونی ئازاری قوربانیان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان و لایه‌نه حكومییه‌كان ژماره‌ی جیاواز و دژ به‌یه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌ی شه‌هید و رفێنراوه‌كان ده‌خه‌نه روو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به سه‌دان رفێنراوو ده‌ستبه‌سه‌ری ئافره‌تی ئێزیدی ده‌كرێت. به‌ڵام تێكڕای راپۆرته‌كان باس له هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی زۆر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له شنگال روویداوه، بریتیه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كی رێكخراو به‌رامبه‌ر به ئێزیدییه‌كان. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك سیاسه‌توانی عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی و پشتگیری ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه تاوانه‌كانی تیرۆریستان له شنگال ده‌چێته خانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌وه.
تاوانێكی وه‌ها گه‌وره، پێویستی به‌كارێكی مه‌زن هه‌یه بۆ دیكۆمینتككردنی تاوانه‌كه و گره‌نتیكردنی مافه‌كانی قوربانیان و ئاشكراكردنی چاره‌نووسی شوێن بزربووان و رفێنراوه‌كان، بۆیه رێكخراوه‌كانمان داواده‌كه‌ن:
1-داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین كه دۆسیه‌ی توندڕوان له شنگال ئاراسته‌ی دادگاتاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكات، به‌وه‌ی كه تاكه دادگای تایبه‌تمه‌نده له‌بواری تاوانی كۆمه‌ڵكوژیدا.
2- داوا له حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق (UNAMI) ده‌كه‌ین كه ناوه‌ندێكی یه‌كگرتوودابنرێت بۆ دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی تیرۆریستان له شنگال. رێكخراوه‌كانمان داواده‌كه‌ن كه ئه‌و لایه‌نانه به‌په‌له و خێرا هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی تاوانه‌كه و راستییه‌كان بزرنه‌بن.
رێكخراوه‌كانمان به‌داواداچوون ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م داخوازییانه له رێگه‌ی رێكخستنی چالاكی جیاجیا و كاری بونیادنه‌رانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و، داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی عێراقی و كوردستانی ده‌كه‌ین كه پاڵپشت و هاوكارمان بن.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به حسام عبدلله له‌سه‌ر ئه‌م ژماره‌یه: 009647507476351
یان ده‌توانن بۆمان بنوسن بۆ ئه‌م ئیمه‌یله:
ناوی رێكخراوه‌كان:
- هاوبه‌ندی برایه‌تی و هاوكاریكردنی ئێزیدی
- هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نی كه‌مینه‌كان
- رێكخراوی مه‌سه‌لله بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان
- كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌لی عێراقی
- ده‌ستپێشخه‌ری هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌گای مه‌ده‌نی عێراقی (ICSSI)
- كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق
- رێكخراوی NPA ی نه‌رویجی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.