له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه ئابووری یه‌ی ماوه‌ی نۆ مانگه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و به‌هۆی بڕنی بودجه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و شه‌ڕی نێوان چه‌كدارانی ده‌ڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش و هێزی پێشمه‌رگه و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره بۆ شاره‌كانی كوردستان، كاریگه‌ری خراپی كردۆته سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانی هاوڵاتیان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، بۆیه ئه‌م بارودۆخه له‌لایه‌ن هه‌ندی كه‌سه‌وه قۆزراوه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان له ڕێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌وه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی بارگرانی زیاتر له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سانی دڵسۆز و نیشتیمان په‌ره‌وه‌ری زۆریش هه‌یه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به ڕێك و پێكی ئه‌نجامداوه بۆیه شایه‌نی ڕێزن.
ئه‌مڕۆش سی شه‌مه 23/9 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له به‌رامبه‌ر دڵسۆزیان له دیوان قائیمقامیه‌ت ڕێز و سوپاسنامه‌ی خۆی پێشكه‌شی لێپسراوی هێڵی پاسی سلێمانی – بیاره كرد، ئاوات محه‌مه‌د مه‌به‌ستی له‌و سوپاسنامه بۆ هێڵه‌كه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی نیشتیمان په‌روه‌ری و دڵسۆزی شۆفێرانی هێڵی سلێمانی بیاره گه‌ڕانده‌وه له گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌م بار‌و دۆخه‌ی ئێستادا نه‌ك نرخیان به‌رزنه‌كردۆته‌وه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه (1000) هه‌زار دیناریشیان دابه‌زاندووه له‌و نرخه‌ی كه بۆیان دیاری كراوه، بۆیه به‌پێویستمان زانی سوپاس و پێزانینی خۆمانیان ئاڕاسته بكه‌ین، ڕاشیگه‌یاند ئیجرائاتی توند له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆفێرانه ده‌كرێت له پاس و تاكسی كه نرخی زیاد له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.