یه‌كێتی و مووچه‌ بڕین. . . به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

ئه‌وه‌ خۆی دیاره‌، كه‌ به‌به‌رنامه‌ له‌ڕێگه‌ی " باس" و باسوخواسی تره‌وه‌، په‌لاماری یه‌كێتی ئه‌درێت و، ئه‌وه‌ش هه‌تا بڵێی درۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌، كه‌ گوایه‌ دووكه‌س له‌ناو یه‌كێتی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردوستانیان بڕیوه‌و، نه‌ باس نیوز له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان عه‌بادی و نه‌وشیرواندا بووه‌، نه‌ نه‌وشیروانیش تا ئه‌و ئاسته‌ بچوك بۆته‌وه‌، ببێته‌ په‌یامنێری ده‌زگا ئیعلامییه‌كانی پاراستن. هه‌رچه‌ند ئێستا پارتی شه‌فاعه‌تێكی وا بۆ گۆڕان ئه‌كات. گۆڕان خۆی ئه‌وه‌نده‌ به‌رگریی له‌خۆی ناكات. چونكه‌ هێشتا ماویه‌تی به‌ته‌واوی شه‌هوه‌تی خۆی پێ به‌تاڵ بكاته‌وه‌.

ئێمه‌ هه‌ر زۆر ده‌مێكه‌، ئه‌وه‌مان وتووه‌، كه‌ ئه‌م هێزانه‌ (هه‌موویان) به‌تایبه‌ت ئه‌و قیاده‌ مافیایه‌ی ناوی خۆیان ناوه‌ یه‌كێتی و ڕوبارێك خوێن و چی و چی، قۆناغی ئه‌وه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت. واته‌ زۆر ده‌مێكه‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌رچووه‌، ئیتر خۆمان سه‌رقاڵ بكه‌ین به‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌وسا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باشن یان خراپ. . .

ده‌ ڕۆژ پێش ئێستا له‌ وتاری "داعش چی توركیایه‌" پێشتریش له‌ده‌زگای پێنوسه‌كان، ڕونمان كردبوه‌وه‌، كه‌ دكتۆر ڕۆژ به‌نوێنه‌رایه‌تی پارتی، ئیمزای بۆ مالكی كردبو، كه‌ هه‌رێمی كوردوستان (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ئه‌نێرێته‌ ده‌ره‌وه‌و، پاره‌كه‌شی ئه‌نێرێت بۆ به‌غدا، كاتێك ئاشتی هه‌ورامی نه‌یتوانی ئه‌و بڕه‌ بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌، پاره‌كه‌ش نه‌نێررا بۆ به‌غدا، مالكی مووچه‌كه‌ی بڕی، خۆشییه‌كه‌ی ئه‌وه‌بو، ئه‌وكات تا نێچیرڤان نه‌ڕۆشته‌ به‌غدا، ئه‌و هه‌موو نوێنه‌ره‌ی كورد نه‌یانئه‌زانی مالكی مووچه‌كه‌ی بڕیوه‌!!.

ئه‌وه‌ی ئه‌مێنی، ، له‌سه‌رێكه‌وه‌ شانی ئه‌و شته‌ی ئێستا ناوی یه‌كێتیه‌، ئه‌وه‌ هه‌ڵئه‌گرێت كه‌پێی بكرێت، هه‌ق نییه‌ خه‌ڵكێك ئه‌وه‌نده‌ ده‌ماریان به‌رز بێته‌وه‌، گوایه‌ غه‌در له‌یه‌كێتی ئه‌كرێت. . نه‌بابه‌، ، نه‌. ، ، ئه‌مه‌ كه‌ی یه‌كێتی بوو. ؟. ئایا ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه‌ یه‌كێتی یه‌و ناوی یه‌كێتی یه‌؟. ئه‌مه‌ ئه‌و گروپه‌ بازرگانه‌ چاوچنۆكه‌ن، كه‌ له‌به‌ر ملیۆنێك دۆلار هه‌ر یه‌كێكیان ئاماده‌یه‌ دوو تایه‌ بخاته‌ ژێر كوردوستان و له‌خواری به‌سره‌وه‌ بیفرۆشێت. حه‌یفت نه‌كرد به‌مانه‌ ئه‌ڵێی یه‌كێتی، هه‌موو شت ئه‌كه‌ن ته‌نها بیری یه‌كێتی یان نه‌ماوه‌، ته‌نها ئاگایان له‌مه‌سه‌له‌ی كوردو ڕه‌عییه‌ت نییه‌. . ئه‌و هه‌موو كادره‌ ڕۆشنبیره‌، ئه‌و هه‌موو خاوه‌ن مێژووه‌، ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌یان خه‌ساندو تۆراند و مراند. .

ئه‌مه‌ یه‌كێتییه‌؟. كامیان له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، سودمه‌ند نه‌بون له‌پارتی، كۆسره‌ت ڕه‌سول لیوای بۆ دامه‌زرێنراوه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كوڕی كردووه‌ به‌وه‌زیرو، خۆشی ڕۆژێك ده‌وام ناكات له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مووچه‌و نه‌سرییه‌كه‌ی بۆدێته‌ ماڵه‌وه‌.

عیماد ئه‌حمه‌د، بۆخاتری وه‌رگرتی ملیۆنێك و سه‌دو په‌نجا هه‌زار دۆلار، هه‌ریه‌كه‌م سه‌عات ووتی ئاگام له‌فلس به‌فلسی پاره‌ی نه‌وت هه‌یه‌. . كامی دیكه‌یان، ئه‌وه‌ سبه‌ی و دوسبه‌ی پیاوه‌ لیبراڵه‌كه‌ی كه‌ركوكیش له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیدا له‌هه‌ولێر بۆی ده‌كه‌نه‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی ئه‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی. . . سه‌رم سوڕماوه‌، خه‌ڵكی ئێمه‌ بڕیاریانداوه‌ هه‌ر مافه‌كانی خۆیان نه‌ناسن. .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

|

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە