ئەو هەڕەشانەی کە لە هونەرمەند چۆپی دەکرێت چۆپی هێنایە وەڵام.

لە ماڵپەڕی خەندان هەواڵێك بڵاو کراوەتەوە بە ناوی (هەڕەشە لە چۆپی فەتاح دەکات). لە هەواڵەکەدا هاتووە (بەهۆی ئاماژە نەدان بە ناوی هونەرمەند گۆران کامیل وەك ئاوازدانەر لە کلیپی سەربەستیدا. لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەم هونەرمەندە هەڕەشەی ڕاپێچکردنی گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح دەکات بۆدادگا و سزادانی بە بڕێکی زۆر پارە، ئەگەر داوای لێبوردنی لێ نەکات). . . . ماڵپەڕی خەندان

وەڵامی هونەرمەند چۆپی:

 ڕاستییەکەی ئەوەیە کە هونەرمەند بورهان موفتی ئاوازی سرودی سەربەستی داناوە، نەك هونەرمەند گۆران کامیل وەك لە ماڵپەڕی خەنداندا بە هەڵە ئاماژەیان پێکردووە. ئەوەش ڕاست نییە کە ناوی هونەرمەند گۆران کامیل لە فیدیۆ کلیپەکەدا نەهاتووە . هەر بەڕێزێكیش بییەوێ دڵنیا بێت لەو ڕاستییە با لە تیڤیەکان تەماشای ڤیدیۆ کلیپەکە بکات.

 هەروەها لە یوتوبیش ئاماژەی پێکراوە لە نوسینەکاندا وەکوو ئامادەکردن و دابەشکردنی گۆران کامیل، نەك ئاواز دانەر. بە ڕاشکاوی دەبێت ئەوە بڵێم بە هەموو هۆگرانم لە هەر چوار پارچەی کوردستان، کە من هەڵەیەکم نەکردووە تا داوای لێبوردن بکەم.

دەبێت ئەوەش بڵێم من لە 16 ساڵی ژیانی هونەریمدا لە گەڵ هیچ هونەرمەندێکدا کێشەم نەبووە. هونەرمەند گۆران کامیلیش یەکێك بووە لەو دەیان هونەرمەندانەی کە هاوکاری منیان کردووە و هەرگیز ئەوە لە یاد ناکەم.

لە ماوەی ڕابردوشدا هێرشێکی میدیایی تر کرایە سەرم کە گوایە من بە کیلۆمەتر ئەرزەم وەرگرتووە بۆ پرۆژەی هونەری لە شاری هەولێر. لە ئەنجامدا ڕاستییەکەی وا دەرنەچوو، ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە هەر کەسێك دەتوانێت بیسەڵمێنێ کە من ئەرزەم بۆ پرۆژە وەرگرتووە، من ئەو ئەرزەی کە دەڵێن گوایە وەرمگرتووە پێشکەشی دەکەم بەو کەسەی کە دەیسەڵمێنێ. ئێستا ڕووی دەنگم لەو کەسسانەیە کە ئەو تەشهیرەیان کرد، فەرموون بیسەڵمێنن با ئەرزەکەتان پێشکەش بکەم.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە