له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قورباندا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌وڵه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه و له‌رۆژانی پێش جه‌ژن و رۆژانی جه‌ژندا به‌دواداچون و سه‌ردانه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن بۆ رێگری كردن له سه‌رپێچیه‌كان و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ،
قائیمقامی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌دواداچون و كاره‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بۆ چاودێری كردنی بازاڕ و رێستۆرانت و شوێنه گشتیه‌كان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌و گرنگیان به‌ده‌ستهێناوه و هاوڵاتیان ده‌توانن به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه خواردن و پێداویستیه‌كانیان دابین بكه‌ن،
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 1/10، له‌دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تدا كۆبوویه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه جێبه‌جێیان كردووه ده‌ستخۆشی لێ‌كردن و رایگه‌یاند لیژنه‌كان هه‌نگاوی گرنگ و جێ بایه‌خیان ناوه و بوونه‌ته جێگه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان و توانیویانه رۆڵێكی یه‌كجار گرنگ ببینن بۆ رێگری كردن له سه‌رپێچیه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان، روونشی كرده‌وه پێویسته سه‌ركه‌وتنه‌كان زیاتر بكرێن و هه‌نگاوی زیاتر بنرێت بۆ داكۆكی كردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان،
له باره‌ی كاره‌كانی لیژنه‌كانیش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قورباندا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند له‌رۆژانی پێش جه‌ژن و رۆژانی جه‌ژندا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌دواداچون و سه‌ردانه‌كانیان و هه‌وڵه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه بۆ رێگری كردن له‌سه‌رپێچیه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان،
ئاوات محه‌مه‌د داواشی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان كرد به‌هه‌مان گیانی دڵسۆزی و په‌رۆشیه‌و ه به‌رده‌وام بن له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان بكه‌ن.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.