نوێترین فیلمی سینه‌ماكاری كورد "به‌همه‌ن قوبادی" له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ڤینیسیا له ناپۆلی به ناونیشانی "سینه‌مای پێشكه‌وتوو" له وڵاتی ئیتاڵیا نمایشكرا.
فیلمی "هه‌ندێك جار چاو له سه‌رێی بكه" نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری ناوداری كورد "به‌همه‌ن قوبادی" له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه فیلمی "چه‌ند وته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوداكان" Words With Gods له به‌رهه‌مهێنانی "ئالێكس گارسیا" و "گیلێرمۆ ئاریێگا" و به ئاوازدانه‌ری موزیكزانی ناوداری به‌ریتانی "پیتێر گابریێل" به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "ڤینیسیا له ناپۆلی" به ناونیشانی "سینه‌مای پێشكه‌وتوو" Extended Cinema له شاری ناپۆلی له وڵاتی ئیتاڵیا نمایشكرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا.
ئه‌م فیستیڤاڵه به هاوكاری فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ڤینیسیا، وه‌زاره‌تی كه‌لتووری ئیتاڵیا و به‌شی فه‌رهه‌نگی سینه‌مای ناپۆلی له ڕۆژانی 22 تا 28ی ئه‌یلوول / سه‌پته‌مبه‌ری 2014 له شاری ناپۆلی له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی "هه‌ندێك جار چاو له سه‌رێ بكه" له یه‌كه‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تیی خۆی به ئاماده‌بوونی قوبادی، ڕۆژی 30ی ئاب / ئۆگۆستی 2014 له به‌شی سه‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له میانه‌ی حه‌فتا و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ڤینیسیا له وڵاتی ئیتاڵیا چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان و له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌ما، ڕۆژنامه‌نووسان، په‌یامنێران و بینه‌رانی ئاماده‌بوو له فیستیڤاڵ، پێشوازیی لێكرا و وه‌كوو باشترین فیلمی ئه‌م كۆمه‌ڵه فیلمه هه‌ڵبژێردرا و له گۆڤاره گرینگه سینه‌ماییه‌كاندا، له‌وانه: "هۆلیڤوود ڕیپۆرتێر" و "پۆزێتیڤ" و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی "بی. بی. سی" ڕه‌خنه‌ی پۆزێتیڤی له‌سه‌ر نووسرا.