پشتیوانى گوندنشینانەى هۆرێن و شێخان دەکەین

ئێمە وەکو رێکخراوى کارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى پشتیوانى خۆمان بۆ گوند نشینانەى بنارى بەمۆ و خۆشک و هۆرێن و شێخان دەکەین .کە نارازین لە دەرهێنانى نەوت لە دەڤەرەکەیاندا لەلایەن کۆمپانیاى گازپرۆمى رووسى .

پێویستە کۆمپانیا و حکومەتى هەرێمى لە پێش دەرهێنانى نەوت بیریان لەو دەڤەرە بکردایەتەوە لەرووى خزمەت گوزارى و ئاوەدانى و دابینکردنى پێداویستیەکانیان، نەک حکومەت و کۆمپانیایەکى دەرهێنانى نەوت ببێتە هۆى ووشک بوونى سەرچاوە ئاویەکان کە خۆى لە کانیاوەکان دەبینێت و پیس بوونى ژینگە و داگیرکردنى زەویە کشتوکاڵیەکان لەو بنارە .
لەکاتێکدا بنارى بەمۆ بە لانگى شارشتانێتى ساسانیەکان ناسراوە و پێویستە شوێنەوار ناسان و بەرێوبەرایەتى شوێنەوارى گەرمیان رێگرى بکەن لە تێکدانى شوێنەوارەکان، چونکە هەموو زەویکان شوێنەوارى خانوو و ژیانى سەردەمى ساسانییان پێوە دیارە .
ئێمە داواکارین گفتوگۆ بکرێت لەلایەن حکومەت و گوندنشینان بۆ ئەوەى کۆمپانیا و خەڵکەکەش زەرەمەند نەبن، پێویستە لەسەر کۆمپانیا هەندێ ئەرکى بگرێتە سەرشانى خۆى وەکو :
1- دروست کردنى خانوو بۆ گوند نشینەکان.
2- ناردنە دەرەوەىقوتابیانى گوندنشین بۆ خوێندن.
3- دوور کەوتنەوە لە کانیاوەکان و شوێنەوارەکان.
4- قەرەبووکردنەوەى جوتیاران و خەڵکى بنارەکە .
5- دابینکردنى هەلى کار بۆ گەنجانى دەڤەرەکە.
6- پاک راگرتنى ژینگەى دەڤەرەکە بەپێ یاسا نیودەوڵەتیەکان ؟
7- تێک نەدانى سروشتى بنارى بەمۆ و خزمەت گەیاندن بە هاوینەهەوارى سەرتەک و بیلولە و بانى بى.
رێکخراوى کارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى
5-10-2014

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
kurdistan_ darbandixan
009647701920334
009647501114825
jalalhoreeny
facebook
jalal horeeny

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە