له دوێنێوه سێشه‌مه (7/10/2014) بۆ پشتیوانی له به‌رخودانی قاره‌مانانه‌ی كۆبانی له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی هێرش و په‌لاماره درندانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش) بۆ سه‌ر ئه‌و شاره و بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایی له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی حكومه‌تی توركیا، له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی كوردستان له باكور و باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له چه‌ندین وڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا خۆپیشاندانی فراوانی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستیپێكردوه كه له چه‌ند شارێكی باكوری كوردستان به‌هۆی دژواری خۆپیشاندانه‌كان و كاردانه‌وه‌ی توندی حكومه‌تی توركیا له هه‌مبه‌ر خۆپیشانده‌ران (14) خۆپیشانده‌ر شه‌هید بوون و به ده‌یانی تریش برینداربوون، هه‌روه‌ك بریاره ئیمرۆش له زۆربه‌ی شوێنه‌كان خۆپیشاندان به‌رده‌وامیان هه‌بی، به تایبه‌تیش له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی گه‌وره كه (35) حزبی كوردستانی به‌شداری تێدا ده‌كات بۆ به‌رده‌م كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا و باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌نجام بدرێت، حزبی ئاینده‌ی كوردستان له كاتێكدا جارێكی تریش پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخودانی قاره‌مانانه‌ی كۆبانی له هه‌مبه‌ر په‌لاماری درندانه‌ی چه‌ته‌كانی (داعش) بۆ سه‌ر ئه‌و شاره دوپات ده‌كاته‌وه له هه‌مان كاتدا به‌شداری و پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌كات و رۆڵی قاره‌مانانه‌ی گه‌له‌كه‌مان و قوربانیه‌كانی له‌م خۆپیشاندانانه‌دا به‌رز ده‌نرخێنێت، هه‌ر لێره‌دا حزبی ئاینده‌ی كوردستان داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به تایبه‌تیش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات كه به مه‌به‌ستی رێگرتن له دوباره بونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیه‌كی تر دژ به كوردان بۆردومانه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌ته‌كانی (داعش) له كۆبانی چربكه‌نه‌وه.
- سڵاو له خۆراگری بی وێنه‌ی شه‌رڤانانی گه‌له‌كه‌مان له كۆبانی.
- ریسوایی و نه‌مان بۆ ریكخراوی تیرۆریشتی (داعش) و هاوكاره‌كانیان.
- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی و سه‌رفرازی.
8/10/2014 مه‌كته‌بی سیاسی
حزبی ئاینده‌ی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.