به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2014-2015)، پیرۆزبای گه‌رم له گشت خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان و كارمه‌ندانی خوێندنی باڵا ده‌كه‌م، ئومێد ده‌كه‌ین ساڵی نوێی خوێندن ساڵی پڕ له زانست و ده‌سكه‌وتی زانستی و مه‌عریفه‌و پێشكه‌وتن بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان.
ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌بارودۆخێكی تایبه‌تدا گوزه‌ر ده‌كات، بۆیه له‌م دۆخه تایبه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستاندا داوا له مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆ و په‌یمانگه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ین به‌گیانێكی زیاتری زانستیانه‌و به‌روحی پێشمه‌رگه ئاسا له ساڵی نوێی خوێندندا ڕوو له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ن و زاڵ بن به‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك ڕێگه نه‌ده‌ن هه‌ڕه‌شه‌كانی تێرۆرستان ببنه مایه‌ی ساردبونه‌وه‌تان و دابه‌زینی ئاستی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كاندا، به‌ڵكو ئێوه‌ی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان به‌تایبه‌ت سور تر بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی ڕابردو زیاتر بره‌و به‌زانست و زانیاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌عریفه بده‌ن له كوردستان، چونكه دواجار زانست چه‌كی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و، له ئه‌مڕۆشدا به ڕێگه‌ی زانست باشتر ده‌توانین ڕوبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌كان ببێته‌وه و، كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین و ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌شمان مسۆگه‌ر تر بكه‌ین.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه كار له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ئێوه‌ی مامۆستایان و كارمه‌ندان و خوێندكاران و قوتابیان دابین بكه‌ین.
خوای گه‌وره كوردستان و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. . .
د. یوسف گۆران
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
12/10/2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.