ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 14/10/2014 له‌دیوانی پارێزگای سلێمانی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له محه‌مه‌د ئیفتخار ئه‌نجم باڵیۆزی پاكستان له‌عیراق و له‌دیدارێكدا باس له‌بارودۆخی سلێمانی كرا له‌ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شتوگوزارو له‌دیداره‌كه‌شدا باڵیۆزی پاكستان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ئاوه‌دانی و ئارامی شاری سلێمانی.
پارێزگاری سلێمانی له‌دیداره‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شاری سلێمانی و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه‌بۆ بازرگان و كۆمپانیا بیانییه‌كان هه‌یه له‌شاره‌كه‌دا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا محه‌مه‌د ئه‌نجم باڵیۆزی پاكستان له‌عیراق كه یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و ویستوویه‌تی له‌نزیكه‌وه ئاشنای كه‌لتووری سلێمانی بێت و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و به‌ره‌وپێشچوون و ئاوه‌دانییه‌ی كه له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامدراوه‌و به‌شارێكی ئارام و دڵگیری وه‌سفكردو سبه‌ینێش ده‌چێته ژووری بازرگانی سلێمانی تاوه‌كو زیاتر زانیاری له‌باره‌ی كاری بازرگانی له‌سلێمانی وه‌ربگرێت.
باڵیۆزه‌كه‌ی پاكستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه هه‌وڵده‌دات كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی هانبدات تاوه‌كو بێنه سلێمانی كار بكه‌ن و له‌ڕێگه‌ی تیمێكه‌وه سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكانی پاكستان بێنه سلێمانی سه‌ردانی ژووری بازرگانی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت كه له‌كام بواردا ده‌توانن له‌سلێمانی پرۆژه ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.