له لایه‌ن لیژنه‌ی به دواداچونی دانانی كامێرای چاودێری، سه‌رجه‌م شوێنه گشتی و تایبه‌تی و گه‌شتیارییه‌كان ئاگاداركرانه‌وه كه به پێی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به دانانی كامێرای چاودێری له رووكاری ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی بینا و باڵه‌خانه‌كانیاندا كامێرای چاودێری دابنێن، و به پێچه‌وانه‌وه له به‌رامبه‌ر پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كان، شوێنه‌كان رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و غه‌رامه كردن و ده‌بنه‌وه.
به پێی ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی لیژنه‌كه له به‌رواری 16) /6-1610/2014)، 203 سه‌ردانیان كردووه (4) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆكراوه و، 12 شوێنیش پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان بوون، و شوێنه‌كانی تریش ئاگاداركراونه‌وته‌وه كه له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا پابه‌ندیمه‌رج و رێنماییه‌كان بن.
سه‌ریاس ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌كه ده‌رباره‌ی كار‌و ئامانجی لیژنه‌كه رایگه‌یاند: له پێناو پاراستنی ئاسایشی شوێنه گشتییه‌كان، سه‌ردانی داموده‌زگا حكومی وئه‌هلی و شوێنه گشتی یه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی پێداویستی شوێنه‌كان كامێرا له‌بیناو باڵه‌خانه‌كان دابنێرێت و شوێنی كاركردنیان پارێزراوبێت.
ده‌رباره‌ی دانانی كامێرای چاودێری له به‌نزینخانه‌كاندا سه‌رۆكی لیژنه‌كه ووتی: هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان نه‌بێت جگه له غه‌رامه كردن بڕی ئه‌و سوته‌مه‌نی لی ده‌بڕێت كه رۆژانه پێیان ده‌درێت.
لیژنه‌ی كامێرایی چاودێری یه كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ڕۆژانه سه‌ردانی شوێنه گشتی و تایبه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پێدانی ڕێنمایی دانانی كامیرَایی چاودێری له پێناو پاراستنی شوێنه‌كه‌كان له‌كاتی ڕووداوی نه‌خوازراودا، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه پێكهاتووه له نوێنه‌رانی (قائیمقامییه‌تی سلێمانی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار، دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كاو و ئاسایشی سلێمانی) .
راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.