دیاردەیەک لە هەندێک ناوچەی کوردستان هەیە ، کە پارە بەفیرۆدانە، ئەویش ئەوەیە کە هەندیک کەس کاتێک دێنەوە لە حەج ، پارەیەکی زۆر خەرجدەکەن لە گرتنی هۆل و نانخواردن و پێشوازی لە میوان.
ئیمە داواکاری لە هەموو ئەو بەریزانەی کە پەیامی ئەم کەمپینەیان بەلاوە باشە، کاربکەن بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتی ئەو دیاردەیە.
تکایە ئەگەر لە خزم و ناسراوەکانتان کەسێک ئەروات بۆ حەج ، پێیان بلێن ئەو پارەیەی کە تەرخانی دەکەن بۆ میوانی لە هۆڵدا ، با دایبنێن بۆ خزمەتی ئەو میوانانەی کە لە شارەکانی ترەوە دێن ، بەڵام تکایا هەر لە ماڵەکانی خۆتاندا میوانداریان بکەن..
هەروەها لەبری ئەو پارەیەی سەرفی دەکەن لە گرتی هۆل و میوانداری ناو هۆل ، دەتوانن یەکیک لەم کارا خیرخوازییانە بکەن:
1- دەتوانن ئەرکی چارەسەری نەخۆشێک لە ئەستۆبگرن.
2- خەرجی بکەن لە پەرەپێدانی نەخۆشخانەکان.
3- یارمەتی ئەو کوری کچانەی پێ بکەن کە دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن.
4- پیداویستی بۆ قوتابخانەکان بکرن.(بەتایبەت زۆپای ئستاندارد کە مەترسی گرکەوتنەوەی نەبێت)
.....
تکایە هاوکاریمان بکەن لە گەیاندنی پەیامی ئەم کەمپینەدا و هاوکارمان بن لە وشیارکردنەوەی کۆمەلگاکەمان.
هەلسوراوی کەمپین :
فەرشاد سەعیدی
٠٧٧٠١٥٦٢٥٩٤
فەیسبوکی کەمپین
https://www.facebook.com/events/789100904448914/?previousaction=join&source=1
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.