رێكخراوی میدیای سه‌ربه‌خۆی له كوردستان دوو ۆركشۆپ له بواری (ئاماده‌كردنی راپۆرت و چیرۆك بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتژیی دژی ژنان) بۆ رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان سازده‌كات، به‌شداربوان دوای ته‌وابوونی خوله‌كه به سه‌ركه‌وتوویی و ئاماده‌بوون به رێژه‌ی 90%ی كاتی خوله‌كه بڕواناكه‌ی رێزلێنانیان پێده‌به‌خشرێت.
كاتی ۆركشۆپه‌كان:
- 9، 10، 11ی تشرینی دووه‌می 2014 له شاری سلێمانی.
- 16، 17، 18، ی تشرینی دووه‌می 2014 له شاری هه‌ولێر
مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون:
پێویسته به‌شداربوو:
* پابه‌ندی كاته‌كانی خوله‌كه بێت له كاتژمێر نۆی به‌یانییه‌وه تا كاتژمێر چواری دوانیوه‌ڕۆ.(كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆی هه‌ر رۆژه‌كه ماوه‌یه‌ك بۆ پشو ده‌بێت)
* بۆ ماوه‌یه‌ك له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا كاربكات كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت.
* بڕی 25 $ بدات له‌جیاتی به‌شداریكردن له خوله‌كه.
رێكخراوی میدیای سه‌ربه‌خۆی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه دابینده‌كات:
* خولی راهێنانه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی پسپۆران به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی.
* كرێی هاتوچۆ بۆئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه به‌شداریده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن به‌شداریبه‌ن سیڤیه‌كانتان ره‌وانه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله بكه‌ن:
یان په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به ژماره مۆبایلی 07703745043
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.