رێكخراوی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی (W. F. P) پرۆگرامێكی نوێ بۆ هاوكاری ئاواره‌كان ده‌خاته‌روو، به‌پێی به‌رنامه‌كه، ئاواره‌كان ده‌توانن له ماركێتێكی تایبه‌ت به كه‌مپه‌كان مانگانه هه‌ر ئاواره‌یه‌ك به‌بڕی 26 دۆلار كه‌لوپه‌ل بكرێت.
ئه‌مرۆ 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2014، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی له بینای پارێزگا له‌گه‌ڵ جانی پرێس به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی (W. F. P) له عیراق و وه‌فدێكی یاوه‌ری كۆبووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت و سه‌رپه‌ره‌شتیاری یه‌كه‌ی فریاگوزاری خێرای پارێزگا ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ره‌وشی خۆراكی ئاواره‌كان و پلان و به‌رنامه‌كانی (W. F. P) بۆ هاوكاری زیاتری ئاواره‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا بارودۆخی ئابوری ئاواره‌كان و به‌تایبه‌ت ئاواره‌كانی شه‌نگال زۆر خراپه‌و به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئاواره‌كانیشه‌وه هاوكارییه‌كانی (W. F. P) به ته‌نیا ناتوانێت سه‌رجه‌م پێداویستی خۆراكی ئاواره‌كان دابین بكات و زیاتر پیشت به كۆمه‌كی هاووڵاتیان و لایه‌نه خێرخوازه‌كان به‌سراوه بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ ئاواره‌كان. جه‌ختیش كرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (W. F. P) هاوكارییه‌كانی فراوان بكات بۆ ئاواره‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد هه‌رێمی كوردستان بووته ناوه‌ندێكی ئارام بۆ ئاواره‌كان و پێشبینی هاتنی ئاواره‌ی زیاتریش بۆ ناوچه‌كه ده‌كه‌ن بۆیه داواكار بوو رێكخراوه‌كان زیاتر كار بكه‌ن بۆ هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم.
به‌رێوه‌به‌ری (W. F. P) له عیراق، له وته‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ به‌رنامه و پلانی رێكخراوه‌كه‌یان كرد و رایگه‌یاند له هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ئاواره‌كان بتوانن به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان بگوازرێته‌وه‌و بتوانن له هه‌رێم به‌شه خۆراكه‌كه‌یان وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ك پرۆگرامێكی نوێی رێكخراوه‌كه‌یانی خسته‌روو، كه به‌پێی پرۆگرامه‌كه له‌نێو كه‌مپه‌كاندا ماركێتێكی تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ر نه‌فه‌رێك له ئاواره‌كان ده‌توانێت مانگانه به بڕی 26 دۆلار كه‌لوپه‌ل به خۆڕای بكرێت و ئه‌و پرۆگرامه‌ش له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له كه‌مپه‌كانی سلێمانی ده‌چێته بواری جی به‌جی كردنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری (W. F. P) له عیراق، وتیشی: فاند بۆ پشتیوانی له پرۆگرامه‌كانیان كه‌مبووته‌وه به‌ڵام له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و پشتیوانی دارایی بۆ ئاواره‌كان و سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌موده‌زگا حكومییه‌كانی سلێمانی كرد كه هاوكار و پشتیوانی رێكخراوه‌كه‌یان بوون.
جێگه‌ی باسه له دوای رووداوه‌كانی شاری موسڵ نزیكه‌ی 170 هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆی عیراق روویان له پارێزگای سلێمانی كردووه، هاوكات نزیكه‌ی 25 هه‌زار ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه روویان له سلێمانی كردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.