به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، له به‌رامبه‌ر پشتیوانی و هاوكاریی پارێزگاری سلێمانی بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانیان، خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێشه‌كه‌شی پارێزگاری سلێمانی كرد.
ڕۆژی 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2014، حه‌سه‌ن نوری به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ره‌كانی به‌شه جیاجیاكانی ئاسایشی سلێمانی سه‌ردانی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانیان كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا لێپرسراوانی ئاسایشی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی پارێزگاری سلێمانی بۆ راپه‌راندنی كار‌و ئه‌ركه‌كانیان، خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێشكه‌شی پارێزگار كرد.
هه‌روه‌ك سوپاس و پێزانیی خۆیان پێراگه‌یاند و ده‌ستخۆشیان لێ‌كرد بۆ به ته‌نگه‌وه‌چوونی كاره‌كانیان.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی وێرای سوپاس و پێ‌زانین بۆ خه‌ڵاته‌كه‌یان، رایگه‌یاند: شانازی به ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌كه‌م و سوپاس و ده‌ستخۆشی له یه‌ك به‌یه‌كی كارمه‌ندانیان ده‌كه‌م.
پارێزگار وتیشی: ئاسایشی سلێمانی له نێو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان عیراقدا نمونه‌ن و توانیوویانه به ئیمكانیه‌تی كه‌م ئه‌منیه‌تی شاره‌كه و هاووڵاتیان بپارێزن و سه‌دان تاوانی گه‌وره‌و بچوك ئاشكرا بكه‌ن.
پارێزگار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئارامی و ئاسایش له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌و جێگه‌ی ده‌تخۆشی و رێزگرتنیشه كه ئاسایشی سلێمانی به شه‌ونخونی و ماندووبوونی خۆیان توانیوویانه ئه‌و ئامانجه بۆ شاره‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن به‌جۆرێك شاره‌كه بووه‌ته لانه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌ر خراپی دۆخی ئه‌منی ماڵ و حاڵی خۆیان جی هێشتووه.
پارێزگار وتیشی، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌نێوان ئاسایشی و پارێزگادا هه‌بووه‌و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و سوپاسه‌و هیوای خواست به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتووبن له راپه‌راندنی ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌یاندا.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا لێپرسراوانی ئاسایشی سلێمانی تیشكیان خسته‌سه‌ر به‌شێك له كاروچالاكییه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی رێوشوێنی گونجاوتر بۆ رایكردنی ئه‌ركه‌كانیش گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.