لەلایەن چەندین هاووڵاتى و خەڵکى دڵسۆزى کوردستان پەیوەندیمان پێوە دەکرێت رۆژانە لەسەر کەمپینەکەمان و بەردەوامى کارەکان.
ئێمە لە کەمپینى داخستنى موبایل بەردەوام دەبین لەسەر کەم کردنەوەى نرخى یەکەى پەیوەندیکردن وئێستا لەئامادە کارین بۆ دانانى میکانیزمێکى گونجاو کە بگونجێت لەگەڵ ووڵاتیانى جیهان .
کەمپینەکەمان چەندین نمونەى کوردانى دەرەوە بۆ هاتووە چى بە رێگەى تۆرى کۆمەڵایەتى فیسبوک یان ئێمێل ئێمە بەرنامەیەک دادەرێژین بۆ ئەوەى بەشداربوێک ئەگەر کارتێکى 10 هەزار دینارى کرى ئەوا چەند خولەک قسەى پێ بکات و چەند نامە بنێرێت و چەند ئەنتەرنێت بەکاربهێنێت.
بۆیە ئێستا کارەکانمان راگرتووە لەبەر وەزعى هەرێمى کوردستان کە ناکرێت داوا لە هاووڵاتیان بکەین موبایلەکانیان دابخەن چونکە بەشێکى زۆرى هاووڵاتیان رۆڵەکانیان یان باوک و براکانیان لەبەرەکانى شەڕن لەدژى تیرۆریستان بۆ پاراستنى خاکى کوردستان.
لەدواى هێمن بوونەوەى وەزعى کوردستان کارەکانمان بەردەوام دەبێت رێوشوێنى یاساى و مەدەنى دەگرینە بەر و فشارەکانمان فراوانتر دەکەین بە هیمەتى ئێوەى ئازیز و خۆشەویست.
جەلال هۆرێنى
سەرپەرشتیارى کەمپینى داخستنى موبایل لە کوردستان
07701920334
07501114825
سلێمانى
21-10-2014
kurdistan_ darbandixan
009647701920334
009647501114825
jalalhoreeny
facebook
jalal horeeny
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.