لەدیدارێکی نێوان وەزیری کارەبا و کۆمپانیایەکی پۆسنەدا بڕی 200 هەزار دۆلار دەرمانی پَێشکەش بە پێشمەرگە کرد

 

 

 

رێکەوتی 22/10/2014 لەدیوانی وەزارەتی کارەبا دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر وەزیری کارەبا پێشوازی لە بەرپرسی کۆمپانیای ئینەرگۆئینڤێستی بۆسنە کرد، لە دیدارێکدا کە راوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی کارەبا ئامادەیبوون، باس لە رەوشی کارەبا و ووردەکارییەکانی کردنەوەی هەردوو وێستگەی گۆڕینی کارەبای رێزان و شەقڵاوە کرا، وەزیری کارەبا دەستخۆشی لە کۆمپانیای ناوبراو کرد کە توانیوێتی لەماوەی دیاریکراوی خۆیداو بەکوالێتیەکی بەرز وێستگەکە تەواو بکات، بەتەواوبوونی ئەم وێستگەیەش گرفتی ئۆڤەرلۆدو بارزۆری سەر تۆڕەکانی کارەبا لەتەواویی ناوچەکانی بارزان و مێرگەسۆر و رێزان و شێروان مەزن و شەقڵاوەو دەوروبەری کەم دەبێتەوە. لەلایەن خۆشیەوە بەرپرسانی کۆمپانیاکە سوپاسی ئەو ئاسانکاری و هاوکارییانەی وەزارەتیان کر کە بووەتە هۆی سەرکەوتنی کارەکەیان، بەم بۆنەیەشەوە کۆمپانیاکە وەکو دەستپێشخەرییەک بەبەهای 200 هەزار دۆلار هاوکاری دەرمان و پزیشکی پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات .

دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر لەبەرامبەر ئەم کۆمەک و هاوکارییەی پێشمەرگە دەستخۆشی لە کۆمپانیاکەو گەلی بۆسنەش کردوو ئومێدی خواست نموونەی ئەمجۆرە کارو دەستپێشخەرییانە زیاتر بێت، لەوتەیەکیشیدا وەزیری کارەبا ئاماژەی بە پێشکەشکردنی هەموو کار ئاسانی و هاوکارییەک دەربڕی بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانی وڵاتی بۆسنە کە بەنیازن لەهەرێمی کوردستان بەهاوشێوەی کۆمپانیای ناوبراو کاری وەبەرهێنان لەسێکتەرەکانی کارەبا ئەنجام بدەن.

.             

 

 

 

-----------------------------
وه‌زاره‌تی كاره‌با
راگه‌یاندن

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە