قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت رێگه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی غاز ناده‌ن و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌و نرخه ره‌سمییه‌ی كه دانراوه رووبه‌رووی سزا ده‌كرێنه‌وه،
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له سلێمانی گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی غازی ماڵان سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیان به ئاسته‌م غازیان ده‌ست ده‌كه‌وێت، له‌م باره‌یه‌وه قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆتای به گرفته‌كه بێت، ئاوات محه‌مه‌د ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به زیادكردنی نرخی غاز ناده‌ن و هه‌ر كه‌سێك به بیانوی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕه‌كه‌ی نرخی غاز له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد بكات لێپرسینه‌وه‌ی توندیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه، قائیمقامی سلێمانی راشیده‌گه‌یه‌نێت لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌ووردی چاودێری نرخی غاز ده‌كه‌ن و رێگه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ناده‌ن،
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌كاتی زیادكردنی نرخی غازدا له‌رێگه‌ی ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه (07705066668-07705487171-07701923739) ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ به‌دواداچون بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پابه‌ند نین رووبه‌ڕووی سزا بكرێنه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.