د. یوسف گۆران: جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌بێته هۆی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین له زانكۆكان
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین بۆ توێژی خوێندكاران/ قوتابیانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی تۆماری زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی تۆماری زانكۆكانی كه ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (23/10/2014) به‌ئاماده‌بونی د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د. خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و مامۆستایان له كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی سلێمانی له كامپی ناوشار ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كرا، به‌چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جی ده‌كری.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا كه له‌لایه‌ن ستافی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت تایبه‌ته به‌داخڵكردنی داتای سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆ له ساڵی (1968) كه بۆ یه‌كه‌مجار زانكۆ له سلێمانی دامه‌زراوه تا ئه‌مڕۆ، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش پڕۆژه‌كه له زانكۆی سلێمانی ده‌ستی پێكردوه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له زانكۆی هه‌ولێرو دهۆكیش كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ كراوه پِرۆژه‌كه له‌و زانكۆیانه‌ش ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه به‌یه‌كه‌وه بڕۆن.
قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌كه‌ش كه تایبه‌ته سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خوێندكاران/ قوتابیان، دوای ته‌وابونی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌م قۆناغه‌شدا هه‌موو كاروبارێكی په‌یوه‌ست به‌خوێندكاران/ قوتابیان له شێوازی تاقیكردنه‌وه، پرسیار و وه‌ڵام، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامۆستا، بڕوانامه. . . له‌خۆده‌گرێ و به‌شێوازێكی نوی و له‌سه‌ر ستاندرادی جیهانی دروست ده‌كرێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه كه به‌یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كابینه‌ی هه‌شته‌م داده‌نرێت وا بڕیاره له ماوه‌ی (4) ساڵی داهاتودا به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جی بكری، چونكه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ به‌ئه‌لیكرۆنیكردنی سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆكان به‌یه‌كتر.
له به‌رامبه‌ر ده‌ستپێكردنی ئه‌و پڕۆژه گرنگه د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستخۆشی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی كرد‌و پیرۆزبای له خوێندكارانیش كرد، چونكه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان باشتر به‌ده‌ست ده‌كات و رۆتین-یش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك پاڵپشتی و پشتیوانی وه‌زاره‌تیش بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه دوپات كرده‌وه، ڕاشگه‌یاند: یه‌كێك له بنه‌ماكانی پێشكه‌وتنی زانكۆ به‌ناوبانگه‌كان نه‌بونی ڕۆتین و ڕایكردنی كاره‌كانه له كه‌مترین ماوه‌دا.
*ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.