لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه بۆ لابردنی هه‌موو ئه‌و كۆشك و عه‌ره‌بانانه‌ی كه به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دانراون، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لیژنه‌كان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و پۆلیس له ناوچه‌ی سه‌رچنار و شه‌كره‌كه‌ی شاری سلێمانی و چه‌ند شوێنێكی تر هه‌موو ئه‌و كۆشك و عه‌ره‌بانانه‌یان لابرد كه به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕیی له‌سه‌ر زه‌وی حكومه‌ت كاریان ده‌كرد،
سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه بۆ لابردن و رێگری كردن له كاركردنی ئه‌و كۆشك و عه‌ره‌بانانه‌ی كه به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتی كارده‌كه‌ن و زه‌وی حكومه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌گه‌ڵ لابردنی كۆشك و عه‌ره‌بانه‌كاندا هه‌موو ئه‌و دوكان و ماركێتانه‌ش كه زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن و شۆسته‌و موڵكی گشتی به‌كار ده‌هێنن رێگه‌یان پێ‌نادرێت و به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه كه له كه‌مترین ماوه‌دا پابه‌ند بن به‌و سنوره‌ی كه‌بۆیان ده‌ستنیشان كراوه و
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتیشی سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه موڵك و ماڵی گشتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێناوه هاوكات به‌هۆی دانانی كه‌ره‌سته‌و مه‌واده‌كانیانه‌وه له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كانیان ئاسته‌نگ و گرفتی زۆریان له‌به‌رده‌م هاتووچۆی هاوڵاتیاندا دروست كردووه، راشیگه‌یاند به‌كارهێنانی موڵكی گشتی و زیاده‌ڕۆیی كارێكی نایاساییه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كی رێگه‌ی پێ‌نادرێت و
سۆران عه‌بدولغه‌فور باسی له‌وه‌شكرد له یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تیاندا له ناوچه‌ی سه‌رچنار و شه‌كره‌كه‌و چه‌ند شوێنێكی تر ژماره‌یه‌كی زۆر كۆشك و دووكان و عه‌ره‌بانه‌ی زیاده‌ڕۆییان لابردووه، ووتشی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌پێناو داكۆكی كردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی زیاده‌ڕۆیی تێدا ده‌كرێت لاده‌برێت و رێگه به كاركردنیان نادرێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاره‌كه‌یانه‌وه سه‌رباری لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایش ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.