به‌پێی ئاماری لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان له قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا سه‌ردانی 639 باڵه‌خانه‌ی حكومی و ئه‌هلی و شوێنه گشتی یه‌كانیان كردوه كه له 61% ی باڵه‌خانه‌كان گونجاو بوون له ڕووی ڕێنماییه‌كانی و مه‌رجی سه‌لامه‌تی یه‌وه، 39% گونجاو نه‌بوون، له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه مه‌رج و ڕێنمایی یان پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی دیاری كراودا جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/10 لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان سه‌ردانی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی و ئوتێل و موتێلیان له‌شاری سلێمانی كرد، له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا له هه‌بوونی كه‌موكوری له شوێنه‌كانیان خاوه‌نه‌كانیان لی ئاگاداركرانه‌وه له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و سامانی هاوڵاتیان،
ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی نیگار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان سه‌باره‌ت به كار و ئامانجی لیژنه‌كه ووتی: لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان كه ئه‌ندامانی پێكهاتووه له نوێنه‌رانی به‌رێوه‌به‌راتییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با و به‌گری شارستانی و قائیمقامیه‌ت، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له پێناو پاراستن و سه‌لامه‌تی گیان و سامانی هاوڵاتیان دامه‌زراوه و ڕۆژنه سه‌ردانی باڵه‌خانه‌كانی به‌شی ناوخۆیی و ته‌لاری بازرگانی و ماركێت و بانكه‌كان و ده‌موده‌زگا حكومه‌یه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و هوتێل و موتێل و به‌نزیخانه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جی بوون و داینگه و باخچه‌ی ساوایان و كافتریا و ڕیستۆرانت و شوینه گشتی یه‌كان ده‌كات، لیژنه‌كه‌مان له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی له 1/1/2014 تا 1/10/2014 سه‌ردانی 639 شوێنمان كردوه له‌و رێژه له 61% گونجاو بوون له ڕووی جێبه‌جی كردنی ڕێنماییه‌كانی مه‌رجی سه‌ڵامه‌تی یه‌وه له 39% گونجاو نه‌بوون له ڕووی سه‌لامه‌تی یه‌وه بۆیه ڕێنمایمان پێداون بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دیاری كراودا جێبه‌جی بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه‌ی پسوڵه‌ی سه‌رپێچی یان بۆ ده‌كرێت ئه‌كه‌ر هه‌ربه‌ده‌وام بن ئه‌وا شوێنه‌كه‌دا داده‌خرێت و ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.