هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوانه‌كه‌ی قائیمقامیه‌ت و فه‌رمانگه‌كانی تر بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان له شاری سلێمانی به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له زیاده‌ڕۆییه‌كان لابراون و سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن تا هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه لاده‌بنه كه كراونه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی و گرفتیان بۆ هاوڵاتیان دروست كردووه،
ئه‌مشه‌و 30/10، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به هاوبه‌شی شاره‌وانی سلێمانی و هێزه‌كانی پۆلیس له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندا له به‌ره‌ده‌م باخی گشتی و ناوچه‌ی قڕگه هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌یان لابرد كه له‌لایه‌ن دووكاندار و كاسب كرانه‌وه كرابوونه سه‌رموڵكی گشتی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی شه‌قام و رێگه‌كان به‌كار هێنراون،
سۆران عه‌بدلغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا توانیان هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كاسبكارانه‌وه كرابوونه سه‌ر موڵكی گشتی لاببرێن، راشیگه‌یاند له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا له به‌رده‌م باخی گشتی و ناوچه‌ی قڕگه توانیان هه‌موو ئه‌و كۆشك و عه‌ره‌بانانه لاببه‌ن كه به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دانرابوون و هه‌روه‌ها ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌شیان به خاوه‌نی دووكان و سۆپه‌رماركێته‌كان لابرد كه كرابوونه سه‌ر موڵكی گشت و شۆسته‌و شه‌قامه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كار هێنرابوون،
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتیشی زۆربه‌ی كاسب كاران پابه‌ند نه‌بوون به‌و سنوره‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشان كرابوو به‌ڵكو به‌درێژایی چه‌ندین مه‌تر له دوكانه‌كانیانه‌وه هاتوونه‌ته پێشه‌وه و مه‌وادو كه‌ره‌سته‌كانیان هێناوه‌ته ناوه‌راستی شۆسته‌و شه‌قامه‌كان و موڵكی گشتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار هێناوه، راشیگه‌یاند زیاده‌ڕۆیی كردنه سه‌ر موڵكی گشتی كارێكی نایاساییه‌و به‌پێی یاسا رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت زیاده‌ڕۆیی بكاته سه‌ر موڵكی گشتی،
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عوسمان ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا هه‌موو زیاده‌ڕۆییه‌كانیان لابردووه و خاوه‌نی ماركێت و دووكانه‌دار و كاسب كاره‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پابه‌ند بن به‌و سنوره‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد چه‌ندین سكاڵای هاوڵاتیانیان ئاراسته كراوه كه به‌هۆی زیاده‌ڕۆییه‌كانه‌وه ئاسته‌نگی زۆر له به‌رده‌م رێڕه‌و ژیانی رۆژانه‌یاندا دروست بووه، ووتشی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ی خاوه‌نی ماركێت و دووكانداره‌كان زیاده‌ڕۆیی زۆریان كردووه و گرفتی گه‌وره‌یان له به‌رده‌م ژیانی خه‌ڵكیدا دروست كردووه،
عوسمان ئه‌بوبه‌كر راشیگه‌یاند پێشتر به‌نوسراوی ره‌سمی هه‌موو شوێنه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه پابه‌ند بن به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه و زیاده‌ڕۆییه‌كانیان لابه‌رن به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون و له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له ڕوانگه‌ی داكۆكی كردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا و هه‌موو گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و رێگه‌ناده‌ن هیچ كه‌سێك موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كار بهێنێت، داواش له كاسب كاران ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ن زیاده‌ڕۆییه‌كانیان لاببه‌ن چونكه ئه‌وان درێژه به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی له سلێمانی بنه‌بڕده‌كرێت. .
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.