به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی، سه‌ردانی كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و قسه‌خۆشی سلێمانی (خاڵه ره‌حیم) ناسراو به ره‌حیمه فشه‌ی كردوو له باری ته‌ندروستی پرسیه‌وه.
خاڵه ره‌حیم، كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسراوی شاری سلێمانییه‌و به قسه‌ی خۆش و به‌سه‌رهات و چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كانی له نێو خه‌ڵكدا به ناوبانگه.
به‌هۆی ناجێگری باری ته‌ندروستیشیه‌وه، پارێزگاری سلێمانی بۆ له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له باری ته‌ندروستی و هه‌واڵ پرسینی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و دۆستانی خاڵه ره‌حیمدا سه‌ردانی ناوبراوی كرد و هیوای به‌زووی چاك بوونه‌وه‌ی بۆ خواست.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.