پرسه‌نامه‌ی "میدیـــــــــا" بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خاتوو "نه‌جیبه‌ عه‌بده ئه‌مین‌"

به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو "نه‌جیبه‌ عه‌بده ئه‌مین‌"  هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو تێکۆشه‌ری ناسراوی کورد نوری احمه‌د طه خوشکی به‌ڕێزمان خاتوو شیرین نوری ئه‌حمه‌د طه‌،

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ و که‌سوکاری خوالێخۆش بوو،

پاش سڵاو و ڕێزی بێپایان. . .

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هه‌واڵی کۆچی دایکی به‌ڕێزتان خوالێخۆش بوو خاتوو (نه‌جیبه‌ عه‌بده ئه‌مین‌)  مان بیست، پرسە و هاوخەمی دڵسۆزانه‌ی خۆمان و هاوکارانمان له‌ ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" ی هۆڵه‌ندا، ئاڕاستەی به‌ڕێزتان و خوشک و برایانی دیکه‌تان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان دەکەین، داواکارین لە یەزدانی مەزن، ئەم کۆچه‌ دوا ناخۆشیی بنەماڵە تێکۆشه‌ره‌که‌تان بێت و ئارامی و  سه‌بووری بۆ خانه‌واده‌که‌تان بگه‌ڕێته‌وه.

خوالێخۆشبوو (نه‌جیبه‌ عه‌بده ئه‌مین‌)  هاوسه‌ری تێکۆشه‌ری ناسراوی کورد خوالێخۆشبوو (نوری احمه‌د طه)یه‌،به‌داخه‌وه‌  سه‌ر له‌ به‌یانیی ڕۆژی 18-12-2013 له شاری سلێمانی، ماڵئاوایی له خۆشه‌ویستان و که‌سوکاری کرد  و خوالێخۆشبوو ده‌کاته‌ دایکی خاتوو شیرین نوری احمه‌د طه، خوشکی خاتوو خانم عبده‌ امین، پوری به‌رێز تۆڵه‌ علی، نه‌نکی کاک ڕه‌نج صلاح مجید، خاتوو ژوان صلاح مجید و هونه‌رمه‌ند خاتوو باخان صلاح مجید، که‌ دانیشتوانی شاری (فلاردینگن)ی هۆڵه‌ندان.

‌بۆ ئاگاداری دۆستانی، که‌سوکاری خوالێخۆشبوو ڕۆژی یەكشەممەڕێکەوتی (12-01-2014) کاتژمێر13:00 ی دوانیوه‌ڕۆ تا 16:00 ی عه‌سر لەم ناونیشانەی خوارەوە: له شاری فلاردینگن، پرسەی بۆدادەنێن.

3e Industriestraat 12
3133 EJ Vlaardingen

بۆ په‌یوه‌ندی و سه‌رخۆشیکردن له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆن و ئیمایڵی:


06-16421826

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

لیژنه‌ى

سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی"میدیــــا"

له‌ هۆڵه‌ندا

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە