پێداچونه‌وه به شێوازی كاركردنی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان و نوسینگه‌كانی گواستنه‌وه‌دا ده‌كرێت و له‌یه‌ك سیستمی پێشكه‌وتوودا كاره‌كانیان رێكده‌خرێت، هه‌روه‌ها له رووی ئاسایشه‌وه رێوشوێنی توندتر ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هاتنه‌وه‌وه‌ی كه‌سانی گومان لێكراو بكرێت،
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/11، له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به ئاماده‌بونی لێپرسراوانی گه‌شتووگوزار و ئاسایش و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ خاوه‌نی كۆمپانیا گه‌شتیاریه‌كان و نوسینگه‌كانی گواستنه‌وه‌دا كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ی داكۆكی كردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێداوچونه‌وه به شێوازی كاركردنی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا گه‌شتیاری و نوسینگه‌ی گواستنه‌وانه‌دا بكه‌ن كه گه‌شتیاران له رێگه‌یانه‌وه سه‌فه‌ری هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند كاره‌كانی هه‌موو كۆمپانیاگه‌شتیاریه‌كان و نوسینگه‌كانی گواستنه‌وه له شاری سلێمانی له یه‌ك سیستمی پێشكه‌وتوودا یه‌ك ده‌خرێن به‌جۆرێك كه گه‌شتیاران و هاوڵاتیان به‌بێ هیچ ئاسته‌نگ و گرفتێك له‌رێگه‌یانه‌وه گه‌شت بكه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن له ئاستێكی باش و پێویستدا بێت، روونشی كرده‌وه پێویسته كۆمپانیاكان پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و رێوشوێن و رێنماییانه‌بن كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی گواستنه‌وه و كه‌رتی گه‌شتیاری به‌ره‌و پێشچونی زیاتر هه‌نگاو بنێت،
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند له رووی پاراستنی ئاسایشه‌وه رێوشوێنی توندتر ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كاركردنی كۆمپانیا گه‌شتیاری و نوسینگه‌كانی گواستنه‌وه به‌جۆرێك رێكبخرێت كه ئاسایشی هاوڵاتیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و رێگری له كه‌سانی گزمان لێكراو هه‌ڵهاتوو له یاسا بكرێت، له باره‌ی گرفت و كێشه‌كانی كۆمپانیا گه‌شتیاری و نوسینگه‌كانی گواستنه‌وه‌وه قائیمقامی سلێمانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد له‌م رووه‌وه هه‌نگاوی پێویست بنێن و له روانگه‌ی داكۆكی كردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چاره‌سه‌ری گرفت و ئاسته‌نگه‌كان بكرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.