بۆ به‌رز راگرتنی خه‌بات و خۆڕاگری كۆبانی و بوونی ئه‌و شاره به سمبولی به‌رخۆدان و قاره‌مانێتی گه‌لی كورد له‌سه‌ر پێشنیاری چه‌ندین هاووڵاتی و كه‌سایه‌تی شاری سلێمانی بۆ ناونانی پرۆژه‌یه‌كی گرنگی سلێمانی به ناوی "كۆبانی" پارێزگاری سلێمانی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، بریاریدا ناوی پرۆژه‌ی یه‌كتربڕی دابان – هه‌ندرێن، بگۆڕإ بۆ چواررێیانی "كۆبانی". ئه‌و ناوه‌ی بۆ ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌یه‌ی سلێمانی دابنرێت.
پرۆژه‌ی چواررێیانی كۆبانی یه‌كێكه له پرۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌كانی شاری سلێمانی له‌بواری رێگه‌وباندا، پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود نزیك گۆڕه‌ستانی شێخ ئه‌حمه‌دی هندی.
پرۆژه‌ی چواررێیانی كۆبانی بریتییه له سی هێڵی (ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاس) و به بڕی 19 ملیار و 356 ملیون دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كانی 2013، له لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای بروسكی خۆماڵی و گونیشێڵی توركییه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت و پرۆژه‌كه‌ش له 5ی ئایاری 2014وه كاركردن تیدا ده‌ستی پێكردووه و ماوه‌ی جی به‌جی كردنی پرۆژه‌كه‌ش 2 ساڵه‌و له ئێستادا 15%ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه‌و كاركردن تیدا به‌رده‌وامه.
ئه‌مرۆش4ی تشرینی دووه‌می 2014، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی سلێمانی پرۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی پرۆژه‌كه‌ی پرسیه‌وه.
پارێزگار له‌وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌كانی سلێمانی و به‌شایسته‌ی ئه‌وه‌مان زانی ناوه‌كه‌ی بگۆڕین بۆ ناوی كۆبانی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆراگری و به‌رخۆدانه‌ی ئه‌و شاره قاره‌مانه نواندوویه‌تی به‌رامبه‌ر تیرۆریستان و له ئێستادا بووته سمبولی به‌رخۆدانی كوردان له جیهاندا.
جێگه‌ی باسه كۆمپانیاكانی جێ به‌جی كاری پرۆژه‌كه، به له‌به‌رچاوگرتنی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌كه به‌شێوه‌ی قه‌رز جی به‌جی ده‌كه‌ن و تا ئێستا هیچ پێشینه‌یه‌كیان له بودجه‌ی پرۆژه‌كه وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.