ئه‌مڕۆ 2/11/2014 به‌سه‌رپه‌رشتی (د. یوسف گۆران) وه‌زیری خویندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك زانكۆ و سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له پارله‌مانی كوردستان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم دوای ئاماژهكردنبهبارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی كرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زارت بڕیار بدات ساڵی خوێندنی (2013 – 2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.
بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان بڕیاریداساڵی خوێندنی (2013 – 2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.
ئه‌م بڕیاره ئه‌م خوێندكار/ قوتابیانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی قۆپیه (غش)، یان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی (ئینزیبات) یه‌وه بڕیاری كه‌وتنیان بۆ ده‌رچووه.
- ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.