سەرجەم ئەو کاندیدە بەرێزانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە، کە ناویان لە لیستی ژمارە A1 سالی (٢٠١٤)ی هاوپێچ دا هاتووە کە ژمارەیان (١٥٩) کاندیدە روژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی ٨-١-٢٠١٤ کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی خۆیان، یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی خاتوو( امیره طاهر عبدالله) لە دیوانی وەزارەتی خویندنی باڵا بکەن بو وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان، دواکات بۆ وەرگرتنی چەکەکان روژی یەکشه‌مه ڕێکەوتی ١٩-١-٢٠١٤ دەبێت.
بۆ لیستی ناوەکان کلیکی ئێرە بکە
. تێبینی :
- هه‌موو ئه‌و كاندیدانه‌ی كه بۆ جاریی یه‌كه‌مه ناویان ده‌رچوه له‌م لیسته‌دا بۆ وه‌رگرتنی مافه داراییه‌كان پیوسته ڤیژا بهێنن دوای سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌ك.
- كاندید ئه‌گه‌ر خۆی بێت ده‌بێت فۆتۆكۆپی ره‌نگاو ره‌نگ له (پاسه‌پۆرت)ی خۆی بهێنت.
- بریکار (وەکیل) ی کاندید پیویستە وێنەی فۆتۆکۆپی رەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەی گشتی) و ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامەی عیراقی لەگه‌ڵ خۆیدا بهێنیت.
- پێویستە بریکار (وەکیل)ی کاندید یان كاندیده‌كه خۆی بیێت، ده‌بێت زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی هاوپێچدا نوسراوە بزانیت.
- چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولیر کاش دەدرێت.
- تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی لە بەر ئەوەی چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی بالا وە دابەش دەکرێت.
- رۆژانی پێنج شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بین به دابه‌ش كردنی چه‌كه‌كان.
--
Best Regards:
Hemin amen shwani
Work in the Directorate of Media
Ministry of Higher Education and Scientific Research
Mob:0750-454-6883
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.